20/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڤان کوخ بۆ تیۆ، نامەی هەشتەم

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منمەکتەبە عامه‌ ئیسلام عیسمەت
لە عەرەبییەوە: زرار حامید

ڤان کۆخ لەگەڵ تیۆی برای لە ساڵی 1886دا کۆمەڵێک نامەی زۆریان ئاڵوگۆڕ کرد، کە داوای لە تیۆ کرد پەیوەندیی پێوە بکات و بێت بۆ پاریس. تیۆ باش دەیزانی کە باری دەروونیی براکەی چۆنە، هەر بۆیە ڕازی بوو کە بچێتە پاریس.

ڤان کۆخ زیاتر لە 700 نامەی لەگەڵ تیۆ ئاڵوگۆڕ کردووە، کە پەیوەندییەکی باش و بەهێز لە نێوانیاندا هەبووە. ڤان کۆخ لە نامەکانیدا باسی بارودۆخی خۆی و باری دەروونی و ژیانی خۆی و چالاکییەکانی بۆ تیۆی برای کردووە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری 1890/7/27، ڤینسێنت ڤان کۆخ دەمانچەیەکی لەگەڵ خۆی برد و چووە ناو یەکێك لە کێڵگەکانی نزیك پاریس، لەوێ فیشەکێکی بە سەر دڵی خۆیەوە نا. بەڵام لەوێدا نەمرد؛ هێنرایەوە بۆ ماڵەوە و تیۆ ئاگادار کرایەوە. ئەو ماوەیەی کۆتایی ژیانی، هەمووی لەگەڵ تیۆی برایدا بەسەر برد. تیۆ دوای مردنی ڤان ئاماژەی بەوە کرد کە براکەی دەیویست خۆی بکوژێت و ئەو دێڕەی ڤان کۆخی دەگوتەوە، کە لە سەرەمەرگدا پێی گوتبوو: ”خەم شتێکی نەمرە و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێت.“

تیۆ، دوای شەش مانگ لە مردنی ڤان کۆخ کۆچی دوایی کرد و لە ئۆتراخت بەخاک سپێردرا، بەڵام لەساڵی 1914 خێزانەکەی داوای کرد کە ڕووفاتی تیۆ بهێندرێتەوە و لە پاڵ ڤان کۆخ بە خاك بسپێردرێت.

لێرەدا هەندێك لەو نامانە دەخەینە ڕوو کە ڤان کۆخ بۆ تیۆی برای ناردووە و لە ڕێیانەوە دەکرێت درك بە بەشێك لە ژیانە پڕ نهێنییەکەی ڤان کۆخ بکەین، وەك یەکێك لە دیارترین هونەرمەندەکانی دنیای هونەر…

تیۆی ئازیز،
سوپاس بۆ نامەکەت. بەهێز بە. ئەمڕۆ لە نیشتمانەوە نامەیەکی دوورودرێژم پێ گەیشت کە تێیدا باوکم داوای لێ کردبووم گەر بکرێت، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێکەوە بچین بۆ ئەمستردام بۆ سەردانی مامە کوور . گەر ئەم پێشنیارەی باوکمت قبووڵ کرد، ئەوا ڕۆژی شەممە سەعات ١١:٠٠ دەگەمە لاهای و لەوێوە دەتوانین پێکەوە بین؛ لە ڕێگەی ئەمستردام، لەگەل یەکەم شەمەندەفەری ڕۆژی دواتر.
ئاه! خۆزگە دەمتوانی ئەو ڕێگەیە بدۆزمەوە کە لەوێوە بتوانم زیاتر ژیانم تەرخان بکەم بۆ خودا، من هەمیشە نزا دەکەم بۆ ئەم ئاواتەم، دڵنیام کە نزاکانم دەگەن، دڵنیام گەر مرۆڤ شتێکی بوێت ئەوا ئەستەمی لە دەرەوەی ئەو شتە دەبێت، من پەیوەندیی ڕۆحیی خۆم و خودا دەزانم، دەزانم خودا دەتوانێت هەموو کارێك بکات، هەر ئەویش ئەو کارەت بۆ دەکات کە بۆ تۆ باشترینە.
ئاه تیۆ! گەر من لەم کارەمدا سەرکەوتوو بم، گەر ئەم بێزارییە وازم لێ بێنێت من ئەوە دەکەم، بەڵام ئێستا چی؟ من هەرچی دەکەم شکست بەرهەمەکەی دەبێت… دەمەوێت لەم لۆمەکردنە ڕزگارم ببێت، لەم هەموو شتەی هەستیان پێ دەکەم… دەمەوێت لە هەموو ئەمانە ڕزگارم بێت…

برات،
ڤینسنت

هاوبەشی بکە

nama, Van Gogh,