25/04/2024
DidiMn Logo
Top

نامە ئەویندارییەکانی نێوان جەیمس جۆیس و نورا بارنیکل، نامەی پێنجەم

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

لە فارسییەوە: مەریوان هەڵەبجەیی

بۆ نورا بارنیکڵ جۆیس،

کۆتاییی فێبریوەریی ١٩٠٤

دبلن، جادەی شلبۆرن، خانووی ژمارە ٦٠

نورای لێو هەڵقرچاوم، پێم وتیت بۆت دەنووسم. ئێستا تۆ بۆم دەنووسیت و دەڵێیت دوێنێ شەو چ بەڵایەکت بەسەردا هاتووە. دڵنیام شتێکی خراپ بووە، بە جۆرێک سەیری منت دەکرد وەک بڵێی بەداخەوەیت بۆ ئەو شتەی ڕووی نەداوە، کە دەیتوانی و دەیتوانی ڕووبدات و زۆر لە خۆت بچێت. لەوە بەدواوە، هەوڵم دا سکونایی دەستم بدەمەوە، بەڵام نەمتوانی. شەوی شەممە، شەوی یەکشەممە، شەوی دووشەممە، لە کوێ دەبیت کە من نەتوانم بتبینم؟ ئێستا، ماڵئاوا ئازیزی دڵم.

هاوتای مەسیحی خۆشگوزەرانیت

جەی. ئەی. جەی

کاتێک گەڕایتەوە، لێوە هەڵقرچاوەکەت لە ماڵەوە بەجێبهێڵە؛ با بمێنێتەوە.

هاوبەشی بکە

James Joyce, JJLetters, nama,