25/04/2024
DidiMn Logo
Top

نامە ئەویندارییەکانی نێوان جەیمس جۆیس و نورا بارنیکڵ، نامەی حەوتەم

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

لە فارسییەوە: مەریوان هەڵەبجەیی

بۆ نورا بارنیکڵ

١٥ـی ئۆگۆستی ١٩٠٤

دبلن، شەقامی شلبورن، ژمارەی دەرگە: ٦٠

نورای ئازیزم، ئێستا کاتژمێرەکە کاتژمێر یەکی ڕاگەیاند. یانزە و نیو گەیشتمە ماڵەوە، لەو کاتەوە وەک گەمژەیەک لە سەر کورسییەکی ڕەحەت دانیشتوم. ناتوانم هیچ کارێک بکەم، ناتوانم گوێ لە هیچ دەنگێک جگەلە دەنگی تۆ بگرم. وەک گەمژەیەک وام و خوێم هەڵخستوە بۆ تۆ تا بە ئازیزم بانگم بکەی. ئەمڕۆ بە بێبایەخی و ساردییەوە دوو کەسم  زویر کرد و بەجێم هێشتن. دەمویست گوێم لە دەنگی تۆبێت نەک دەنگی ئەوان. کاتێ لەگەڵ تۆدام، گوێ نادەمە زاتی گوماناوی و بەدبینم. خۆزگە ئێستا هەستم بە سەرت بکردایە لە سەر شانم. پێم وایە دەبێت بڕۆم بخەوم، نیو کاتژمێرە خەریکی نوسینی ئەمەم. ئایا تۆ شتێکم بۆ دەنووسیت؟ هیوادارم بینوسیت. چۆن ناوی خۆم واژۆ بکەم؟ بە هیچ شێوەیەک هیچ واژۆ ناکەم، چونکە نازانم خۆم بە چی واژۆ بکەم؟

هاوبەشی بکە

James Joyce, JJLetters, nama,