08/05/2024
DidiMn Logo
Top

نامە ئەویندارییەکانی نێوان جەیمس جۆیس و نورا بارنیکڵ، نامەی یەکەم

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من
لە فارسییەوە: مەریوان هەڵەبجەیی

 

بۆ نورا بارنیکڵ
١٥ـی جەنیوەری ١٩٠٤
دبلن – شەقامی شلبۆرن، ژمارە ٦٠

دەڵێیت کوێربووم. ماوەیەکی دوورودرێژ چاوم بە دوای موویەکی شەرابی ڕەنگەوە بوو، دواجار دڵنیا بووم کە مووی تۆ نەبوو. زۆر ماندوو بووم و ڕۆیشتمەوە بۆ ماڵەوە. حەز دەکەم بەڵێنێک دابنێم، بەڵام ڕەنگە لەگەڵ تۆدا نەیەتەوە. هیوادارم هێندە لوتفت هەبێت بەرامبەر بە من کە بەڵێنێک دابنێین – گەر منت لە بیر نەکردبێت.

جەیمس. ئەی. جۆیس

 

لە نورا بارنیکڵەوە
٢٣ـی جەنیوەری ١٩٠٤
شەقامی لینستەر، ژمارەی دەرگە: ٢

ئازیز گیانم،
دێڕێک دەنووسم تا بزانیت ڕەنگە ئێوارەی ئەمڕۆ نەتوانم بتبینم، لەبەر ئەوەی زۆر سەرقاڵین. بەڵام گەر بۆ تۆ گونجاوە، شەوی یەکشەممە کاتژمێر هەشتونیو هەر لەوێدا بە ئەوینەوە.

لە لایەن ئێن. بارناکل
ببوورە کە بە پەلە نووسیم

 

 

نورا بارنیکڵ (٢١\٣\١٨٨٤- ١٠\٤\١٩٥١)، کە بەڵێن بوو دواتر ببێتە هاوسەری جەیمس جۆیس، کچی تۆماس بارنیکڵی نانەوا و ئانی بارنیکڵ بوو، هەردووکیان خەڵکی شاری گارڤڵ بوون. بە هۆی مشتومڕی خێزانییەوە، نورا یەک دوو مانگێک پێش ئەم بەروارە گارڤی بەجێ هێشت و ڕۆیشت بۆ دبلن تا وەک خزمەتکار لە هۆتێلی فین کار بکات. جۆیس پێش بەرواری ئەم نامەیە دیدارێکی کورتی لەگەڵ ئەودا هەبوو، بەڵێنی دانا تا ١٥ـی مانگی کانوونی یەکەم ئەو ببینێت. نورا نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا بێتە شوێنی بەڵێنەکە و ئامادە بێت. یەکەمین پیاسەکردنی ئەو دوانە پێکەوە ئێوارەی ڕۆژی دواتر ڕوویدا، کە دواتر بە یادی ئەو بەروارە و ئەو ڕۆژەوە جۆیس سەرجەم ڕووداوەکانی ڕۆمانی یۆلیسیس لەو سات و بەروارەوە دەست پێ دەکات.

هاوبەشی بکە

James Joice, JJLetters, nama, Noura Barnakle,