25/04/2024
DidiMn Logo
Top

نماییشی فیلمەکانی ئاڵای بێ وڵات و ژیان لەسەر سنوور لە فێستیڤاڵی فیلمی فۆکۆئۆکا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا


دیدی من

فیلمی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا، ڕۆژی ١٦\٩\٢٠١٦ لە بەشی سەرەکیی بیستوشەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فۆکۆئۆکا بە سەرنج لەسەر ئاسیا لە هۆڵی ژمارە 13ـی سینەمای یونایتێد لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن نماییش کرا و هەر لە دوای ئەم فیلمە کوردییە، بەڵگەفیلمی ژیان لەسەر سنوور لە دەرهێنانی هەشت منداڵی شارەکانی کۆبانێ و شەنگال لە بەشی نماییشی تایبەتی پانۆڕامای ئەم فێستیڤاڵە چووە سەر پەردەی سینەما.

ئەم دوو فیلمە کوردییە لە دووەمین نماییشی خۆیاندا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فۆکۆئۆکا، کاتژمێر ڕۆژی ١٩\٦\٢٠١٦ لە هۆڵی ژمارە 13ـی سینەمای یونایتێد و لە دوایین نماییشی خۆیاندا ڕۆژی ٢٣\٩\٢٠١٦ لە هۆڵی ژمارە 5ـی سینەمای یونایتێد لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن دەچنە سەر پەردەی سینەماکان.

nmayshi-alay-be-wlat-jiyan-lasar-snoor-la-festivali-filmi-fukuoka-le-japon-1
خەڵاتی بینەرانی فۆکۆئۆکا کە خەڵاتی سەرەکیی فێستیڤاڵەکەیە، لە لایەن بینەران و بە مەبەستی بردنەسەرێی ئاستی فەرهەنگیی سینەمای ئاسیا بە دەرهێنەرێکی بەهرەمەند دەبەخشرێت.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فۆکۆئۆکا کە بە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمی ئاسیا ناسراوە و لەسەر باشترین بەرهەمەکانی سینەمایی ئاسیا سەرنج دەکات، بە نماییشی نوێترین بەرهەمی  بەرچاوی دەرهێنەرە ئاسیاییەکان لە چەندین بەشی سەرەکی، بەشی بەڵگەفیلمەکان، بەشی فیلمە ڤییەتنامییەکان، بەشی فیلمە ژاپۆنییەکان و هەروەها بەشی نماییشی تایبەت لە ڕۆژانی ١٥-٢٥\٩\٢٠١٦ لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.

هاوبەشی بکە

AlaiBeWlat, BahmanQobadi,