05/05/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترین نماییشی بەڵگەفیلمی ژیان لەسەر سنوور لە ئەڵمانیا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

بەڵگەفیلمی ژیان لەسەر سنوور لە دەرھێنانی منداڵانی ئاوارەی كۆبانی و شەنگال و بە پرۆدیوسەری بەھمەن قوبادی بەرھەم ھاتووە، لە وڵاتی ئەڵمانیا چەندین نماییشی سەركەوتووی ھەبووە، كە دەكرێت ئاماژە بە نماییشی ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی برلینالە و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مناڵان و مێرمناڵانی فرانكفۆرت بە ناوی لۆكاس بكەین، كە پێشوازیی بێوێنە زۆرتری بینەرانی لێ كەوتووەتەوە.

بەڵگەفیلمی ژیان لەسەر سنوور لە نوێتری نماییشیدا  دوو جار لە شاری برێمنی ئەڵمانیا پێشكەشی ھۆگران كرا و سەرنجی ڕێژەیەكی بەرچاوی بینەرانی راكێشابوو، كە زۆرتری پەنابەرانی لەخۆ گرتبوو و سامی حوسه‌ین، یەكێک لە هەشت منداڵی دەرھێنەری ئەم بەڵگەفیلمە، لە كاتی نماییشدا ئامادە بوو. لە دەرئەنجامی نماییشی سەركەوتوانەی ئەم فیلمه، كۆمەڵەی عەلەویی شاری برێمن و پارتێكی سیاسی خواستی خۆیان راگەیاندووە كە بەڵگەفیلمی ژیان لەسەر سنوور بە شێوەی سەربەخۆ نماییش بكەن.

كڵێسای گشتیی ئوانجلیک، كە نوێترین  نماییشی ئەم بەڵگەفیلمەی رێك خستووە، پڕۆژەی بەرھەمھێنانی فیلمێكی لە پلاندا ھەیە، كە پەنابەرانی گەنج چیرۆكی ژیان و ئازارەكانیان دەگێرنەوە و سامی حوسه‌ینیش وەک بەشدارێک لەم پڕۆژەیەدا بوونی ھەیە.

ئەم بەڵگەفیلمە لە میدیاکانی ئەڵمانیا كارەدانەوەی بەرچاوی لێ كەوتووەتەوە و بابەتی ئەم فیلمنامە چووەتە ناو سیستەمی پەروەردە و کتێبی خوێندنگەی منداڵانی وڵاتی ئەڵمانیا.

 

هاوبەشی بکە

Bahman Ghobadi, Documentary, Life On The Border,