18/04/2024
DidiMn Logo
Top

وەک سروشتی خۆی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

 دیدی من – لێنز کەلچەر
فۆتۆ و تێکستی میھۆ  کاجیۆکا

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

لە پاش خوێندنی ھونەر لە ئەمەریکا و کەنەدا، گەڕامەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم  ژاپۆن و دەستم کرد بە کاری ڕۆژنامەنووسی.  ڕووداوی بومەلەرزە و لافاوی ساڵی 2011ـی  ژاپۆن  منی بۆ کاری فۆتۆگرافی گەڕاندەوە.  دوای دوو مانگ لە کارەساتەکەی شاری کاماشی، کە زیاد لە 800 کەسی تێدا مردبوون، لە پاڵ تەلارێک کۆمەڵێک گوڵەباخم بئینی ڕووابوون. ئەم تێکەڵەیەی جوانی و  وێرانەیە ھۆنراوەیەکی ژاپۆنیی بیر ھێنامەوە:

لە بەھاردا دار گێلاسەکان دەپشکوێن،

لە ھاویندا کوکوەکان زۆر دەبن،

لە پاییزدا مانگ زیاتر دەردەکەوێت،

 وە لە زستاندا بەفری ڕوون و سارد

ئەم ھۆنراوەیە لەلایەن زێن مۆنک دۆگن نوسراوە و باس لە جوانیی گۆڕانی وەرزەکان دەکات؛  ئەم دیمەنە منی بۆ کاری فۆتۆگرافی گەڕاندەوە. ئەم کۆمەڵە فۆتۆیانەی لێرەدا دەیبینن، بە ناوی وەک سروشتی خۆی، کەمێک لە لاوێتیی من دەگێڕێتەوە، هەروەها ئەو فۆتۆیانەش لە خۆ دەگرێت کە کاتێک لە دەرەوەی ژاپۆن دەژیام گرتومن، ھەروەھا فۆتۆی ئەو دیمەنانەشی تێدایە کە لە کارەساتەکەی ژاپۆندا تۆمارم کردوون. یەکێک لە فۆتۆکان خاتوونێکە کە بە لێواری دەریای فوکوشیما پیاسەدەکات کە 60 کیلۆمەتر لە کێڵگەی ئەتۆمییەوە دوورە، فۆتۆی سادەی گوڵێک، یان کوڕێک کە ڕادەکات، ئەمانە ھەموو فۆتۆی ئاسایی ژیانی ڕۆژانەن. فۆتۆی دڵخۆشی، غەمگینی، جوانی و کارەساتەکان تەنھا لە ھزری خۆماندا بوونیان ھەیە. ھەموو شتێک وەک سروشتی خۆی دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت.

هاوبەشی بکە

Miho Kajioka, Photography, SheneMohamad,