19/03/2024
DidiMn Logo
Top

پاش ساڵێک لە هێرشەکەی پاریس، موزیک لە ناو هۆڵی بەتەکلان دەنگ دەداتەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – فرانس تی ڤی ئینفۆ

لە فەڕەنسییەوە: فاتیح فروومەند

ستینگ،بە کۆنسێرتەکەی بە شێوازێکی سەمبۆلیک و لە ئاستێکی بەرزدا، یادی قوربانییەکانی پارساڵی لە پاریس بە موزیک زیندوو کردەوە.

خولەکێک بێدەنگی، پاشان ئەم وشانە: “ئێمە ئەمشەو دوو ئەرکمان لەسەر شانە: یەکەمیان یادی ئەم کەسانە زیندوو دەکەینەوە کە پارساڵ گیانیان لە هێرشەکەی ئێرە لەدەست دا، پاشان دەبێت ئەمشەو لێرە لەم شوێنە مێژووییە جەژن بۆ ژیان و موزیک ساز بکەین.”

ستینگ بەم جۆرە لە رۆژی ١٢/١١/٢٠١٦ کۆنسێرتەکەی دەست پێ کرد و دەرگەی هۆڵەکەی پاش ساڵێک تێپەڕ بوون لە هێرشەکەی پاریس کردەوە و لە ناویاندا هەست و سۆزی بوژاندەوە.

sting-a-donne-un-concert-d-un-peu-plus-d-une-heure-au_4218696_1000x500

 ئاوازی لاواز بۆ دەستپێک

بینەرەکان چاوەڕێی کۆنسێرتێکی کلاسیکییان لە ڕابەری کۆنی گروپی پۆلیس دەکرد، بەڵام بە پێچەوانە، کۆنسێرتەکە بە پارچە موزیکێکی سەمبۆلیک دەستی پێ کرد: لاواز، کە تیایدا دەنگی گۆرانیبێژەکە دەبیسترا، دەیگوت: “ئەگەر تۆ دەتزانی کە ئێمە چەندە ناسک و لاواز بووین.” ئەو لە ماوەی کاتژمێرێک و نیو چەندین پارچە موزیکی تری وەک Roxane، Message in a bottle Every breath you take پێشکەش کرد کە بە هاودەنگیی بینەران لە ناو هۆڵەکە بە شێوازێکی تایبەت دەنگی دەداوە. یەکێک لەم ئاوازانەی کە هۆڵەکەی وەگەڕ خستبوو، دواهەمین ئاوازی ستینگە بە ناوی ئینسائڵا، کە ئەمە ووشەیەکی شکۆمەندە. ستینگ ئەم ئاوازەی تایبەت بۆ پەنابەران دروست کردووە. ئەو کۆنسێرتەکەی بە پارچە موزیکێک کە پێشکەشی کرد بە James Foley، رۆژنامەنووسی قوربانیی دەستی داعەش، تەواو کرد و بە سەردانی دروشمی بژی بەتەکلان لەسەر تەختەی شانۆ چووە دەرەوە.

لە ناو خەڵکدا، ڕێز لە زیندووماوەکان و قوربانییەکانی کۆنسێرتی Eagles of Death Metal لە ١٣/١١/٢٠١٥ گیرا، کە تیایدا ٩٠ کەس بوونە قوربانیی دەستی سێ تیرۆریستی جیهادییەکان لە ناو هۆڵی بەتەکلان. هەندێک لە بینەران بە گووڵەوە هاتبوون و ناو هۆڵەکە هەندێک لە خەڵک بە سەردانی هاواری شادی و هەندێکی تر بە فرمێسک هەست و سۆزی خۆیان دەردەخست.

11167823

کراونەوەی دووبارە لە رێگەی موزیکەوە

لەم کۆنسێرتەدا چەندین کەسایەتیی بەرچاو ئامادە بوون، لەووانە   ئاننێ هیدالگۆ شارەوانی پاریس، ئەودرێی ئۆزۆلای وەزیری رۆشنبیری، پاتریکا کاس گۆرانیبێژ، ژان  چێرهاڵ و لۆو دۆیڵۆن کە بەر لە کۆنسێرت جەختی خستە سەر گرنگیی ئامادەبوون لەم کۆنسێرتەدا. داهاتی ئەم کۆنسێرتە پێشکەش دەکرێت  بە دوو ئەنجوومەنی ژیان بۆ پاریس و ١٣ی نۆڤەمبەر: برایەتی و ڕاستی.

 

جۆرج سالینس سەرۆکی ئەنجوومەنی  ١٣ینۆڤەمبەر: برایەتی و راستی، کە کچەکەی بە ناوی لۆلا لە رووداوەکەی ساڵی پار لەدەست داوە، سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی هۆڵی بەتەکلان دەڵێت: ”دووبارەکرانەوەیەک لە رێگەی موزیک و جەژن لە دژ بە مەرگ و تاریکی.”

 

هاوبەشی بکە

Bataclan, Fatih Frumand, French, Paris,