19/04/2024
DidiMn Logo
Top

پشیلە لە ئەدەبدا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو ئەبوبەکر

“هەموو پشیلەیەک پشیلە نییە”

دەنی دیدەرۆ

پاتریشیا هایسمس لەگەڵ ڕیپلەی

دەبلیو ئەیج ئۆدن لەگەڵ پانگور

“پانگور، پانگوری سپی، چەند خۆشبەختین کە تەنیا پێکەوەین، توێژەرێک و پشیلەیەک.”

ئاڵدۆس هەکسلی لەگەڵ لیمبۆ

“هەرگیز هیچ پیاوێک نەیوێراوە وەک پشیلەیەکی نێرینەی سیامی، تڕۆیانە شکۆفەی وەڕسی خۆی لە وەختی باوێشکدان بەسەر مێینەکەیدا بکات.”

سیڵڤیا پلاس لەگەڵ دادی

“ژنێکی زەردەخەنە بەلێوم،

تەنها سی ساڵم،

وەک پشیلەکەشم، خاوەنی حەوت ڕۆحم.”

 

دۆریس لێسینگ لەگەڵ مادۆنای ڕەش

ساموێل بێکێت لەگەڵ وات و مۆرفی

مارک توەین لەگەڵ هەکڵبێری

جۆرج بێرناردشۆ لەگەڵ پیگمالیەن

ویلیام کارلۆس ویلیام لەگەڵ ئادەم و حەوا

“کاتێک پشیلەکە

بازی دایە بەشی سەرەوەی

گەنجینەی مرەباکە

سەرەتا بە لاقی پێشەوەی لای ڕاستی

هێواش هێواش،

پاشان بە لاقەکانی دواوەی بۆ

بۆشی نێو گوڵدانەکە هاتە خوار…”

گۆر ڤیداڵ لەگەڵ کالیگولا

ڕانداڵ جارێڵ لەگەڵ هاوەڵی خنجیلە

ئێدوارد گۆرێ لەگەڵ قیسارە و بۆرە و هاوڕێ

ئێزرا پاوند لەگەڵ سێ پشیلەکەی

“لەگەڵ ئافرەتی جواندا بوون ئاسوودەم دەکات

مرۆڤ بۆ دەبێت لەو بابەتانەدا درۆ بکات؟

دووبارەی دەکەمەوە:

حەز بە دواندنی ئافرەتی جوان دەکەم

هەرچەندە جگە لە قسەی پڕوپووچ

باسی هیچی دی ناکەین،

مرخەمرخی پشیلە نادیارەکانیش شادیهێنەر و هاندەرن…”

پشیلەی ماڵی  ئێزرا پاوند

ئێرنست هەمینگوەی لەگەڵ نیک

“ئێرنست هەمینگوەی لەگەڵ زۆر شت دەگونجا، یاوەریکردنی پشیلەش یەکێک بوو لەوانە. پشیلەی هەمینگوەی یان پشیلەی فرەپێ، پشیلەیەکە کە لەبری هەژدە پێپەنجەی ئاسایی، لە بەشی پێشەوەی هەر پێیەکی شەش پێپەنجەی هەیە و زۆر جاریش پێپەنجەیەکی زیادە لە پاشی پێیەکەیدا. هەمینگوەی زۆر بەهرە و خولیای هەبوون، پشیلە خۆشەویستێکی لە ڕادەبەدەری بوو، چونکە باوەڕی بە ڕۆحیانەتی ئازادیی جۆرەکانی دی هەبوو. یەکەم پشیلەی لە کاپتنی کەشتییەکەوە وەرگرت، لە کی وێست لە فلۆریدا، کە ساڵانێک بوو لێی دەژیا. لە ئێستادا، لە مۆزەخانە و هاوکات ماڵەکەی هەمینگوەیدا، لە کی وێست نزیکەی شەست پشیلە دەژین، هەموویان بە مەرجی وەسێتەکەی خۆی پارێزراون.”

ڕایمۆند چاندڵەر لەگەڵ خەوی گەورە

ترومان کاپۆت لەگەڵ تیفانی

“هێشتا پشیلەکەی لە باوەشدا بوو، ختووکەی سەری پشیلەکەی دەدا و گوتی: ‘پشەی داماو.’ بەردەوام بوو: ‘پشەی داماو، ناوی نییە، تۆزێک ناخۆشە ناوت نەبێ، بەڵام من مافی ئەوەم نییە ناوی بدەمێ، دەبێت چاوەڕێ بکات تا دەبێتە هیی کەسێک. ئێمە تەنها ڕۆژێک لای ڕووبارەکە بووینە هاوەڵی یەکتر، ئەگینا هیی یەکتر نین، ئەو ئازادە، منیش هەروا. من نامەوێ خاوەنی هیچ بم تا ئەو کاتەی دەزانم ئەو جێگەیەم دۆزیوەتەوە کە هیی خۆم و شتەکانمن، جارێ نازانم کوێیە، بەڵام دەزانم چۆنە.’ پشیلەکەی خستە سەر زەوییەکەو زەردەیەکی کرد و گوتی: ‘وەک هیی تیفانی وایە’.'”

ئێلیزابێس بیشۆپ و مینۆ

“مینۆ، بنوو و خەون ببینە

چاوە گەورەکانت دابخە:

جێگەی پڕ ڕووداوت خڕ و ئامادە بکە

خۆشترین سوپرایزە

مینۆی ئازیز، ئەو گرژییەت لابەرە

و ئاسوودە بە،

پشیلە نابێت لە بارێکی

مارکسیدا نوقمبێت

خۆشی و ئەوین دەبنە هیی تۆ

ڕووگرژ مەبە مینۆ

ڕۆژە خۆشەکان وا دێن

بنوو، بنوو با بێن…”

لایلایەی پشیلە، ئێلیزابێس بیشۆپ

ئاڵن گینسبێرگ لەگەڵ هاوڵ (لوورە)

“باشترین پشیلەکانی سەردەمی خۆمم دەبینی، چۆن شێتی وێرانی دەکردن.”

جاک کێراوک لەگەڵ تایک

“کە پشیلە مرخەمرخکەرەکەم دەگرمە باوەش، بارتەقای دووریی مانگ، هەناسەیەک هەڵدەمژم.”

ویلیام ئێس بۆرۆفس لەگەڵ جەنکی

چارلس بۆکۆڤسکی لەگەڵ فاکتۆتەم

“کە چاوپێکەوتنەکان کۆتاییان دێت

پشیلەکە هەڵدەگرم، لە ڕووناکییە مەست و دووکەڵاویەکەدا ئاگام لێی دەبێت،

دەحەسێتەوە، چونکە دەزانێت

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار شانازی دەکەم

کە دواتر وێنەکان دەبینم،

من و پشیلەکە پێکەوە وێنەمان گیراوە

ئەویش دەزانێت ئەوە پڕوپووچە، بەڵام هەر باشە…”

مێژووی دایک قەحبەیەکی بەهێز

دۆن دێلیلۆ لەگەڵ ماوی دووەم

هێرمان هێسە لەگەڵ نارسیس

جۆرج لویس بۆرگ لەگەڵ ئەلف

جولیۆ کۆرتازار لەگەڵ بێستیاریۆ

ئەلبێرتۆ مۆرڤایا لەگەڵ ئاگۆستینۆ

جۆسێف برۆدسکی لەگەڵ یورانیا

هاروکی موراکامی لەگەڵ کافکا

ئەندرێ بازین لەگڵ چاپلن

لویس فێردیناند سێلین لەگەڵ میا کولپا

فڕانسواز ساگان لەگەڵ برامز

ژان پۆڵ سارتەر لەگەڵ هیچ

ئەلبێر کامۆ لەگەڵ نامۆ

جاک دێریدا لەگەڵ لۆگۆس

“لۆگۆس، بوونەوەرێکی زیندووە، هەروەها بوونەوەرێکی ڕێکدروستکراوە، بوونەوەرێک، بە جەستەیەکی جوێ و لەبارەوە، لەگەڵ ناوەند و لاکانیدا، هەروەها جومگە و سەر و لاقەکانیشی.”

جاک دێریدا، دەرمانخانەی پلەیتۆ

میشێڵ فۆکۆ لەگەڵ شێتی

ڕۆبێرت فرۆست

“پشیلەکە دێتە ژوورەوە

دەیکەمە دەرەوە

دووبارە دێتەوە…”

تی ئێس ئیڵیۆت

“پشیلە سەگ نییە.”

هاوبەشی بکە

Cat, Kanyaw Abubakir, Literature, Writers,