26/04/2024
DidiMn Logo
Top

پینتەر، نووسەری زمانی چیا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ویکیپیدیا، نۆبێڵ پرایز 
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

 

هارۆڵد پینتەر (١٩٣٠-٢٠٠٨) شانۆنامەنووس، سیناریۆنووس، دەرهێنەر و ئەکتەری بەڕیتانیی خاوەن خەڵاتی نۆبڵە. یەکێکە لە بەناوبانگترین درامانووسەکانی بەڕیتانیای نوێ، ئەو توانی بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ دراما بنووسێت. لە بەناوبانگترین شانۆنامەکانی پینتەر بریتین لە ئاهەنگی جەژنی لەدایکبوون (١٩٥٧)، گەڕانەوە بۆ ماڵ(١٩٦٤)، خیانەتکار(١٩٧٨).

دەرکەوتنی پینتەر وەک شانۆنامەنووسێک لە نووسینی شانۆنامەی ژوور (١٩٥٧)ـەوە، دەست پێدەکات. شانۆنامەی دووەمی ئاهەنگی جەژنی لەدایکبوون لە پاش هەشت نماییش وەستێنرا، بەڵام لەلایەن ڕەخنەگری بەناوبانگ هارۆڵد هۆبسن ەوە لەبارەیەوە نووسرا. کارە شانۆیییەکانی سەرەتای ئەم شانۆنامەنووسە بە کۆمیدیای هەڕەشە ئامێز دادەنرێن، بەڵام کارەکانی وەکو خاکی بێ خاوەن و خیانەتکار وەک شانۆنامەی یادەوەری ناسراون. پینتەر زیاتر لە ٥٠ خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە لە نێویاندا لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب پێبەخشرا.

پینتەر پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام بەردەوام دەبێت لە نماییشکردنی شانۆیی هەم وەک ئەکتەر و هەم وەک دەرهێنەر. دواهەمین نماییشی پینتەر لە ساڵی ٢٠٠٦ دەبێت، کە بریتییە لە دواهەمین شریتی کراپ_ی ساموێل بیکێت. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٨ بەهۆی شێرپەنجەی جگەرەوە گیان لەدەست دەدات.

21pint_CA0.600

جگە لە دەرکەوتنی وەک شانۆنامەنووسێک، پینتەر  وەک نووسەرێکی سیاسی و چالاکوانی مەدەنیش کاری کردووە. ئەو لە کۆتا ٢٥ ساڵی تەمەنیدا زیاتر لە بارەی کێشە سیاسییەکانەوە نووسین و چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە. ئەو فەرمانبەر دەبێت لە دەزگای پێن و لەگەڵ شانۆنامەنووسی ئەمریکی، ئارسەر میلەر، لە ساڵی ١٩٨٥ سەردانی تورکیا دەکەن تاوەکو لە ڕەوشی نووسەرە زیندانییەکان بکۆڵنەوە. لەوێ زیندانییەکان و خێزانیەکانیان دەبینێت. هەموو ئەم سەردانە و ئەو زانیارییەی پینتەر لەم سەردانەدا دەستی دەکەوێت لە ساڵی ١٩٨٨ شانۆیی زمانی چیا_ی پێدەنووسێت.

پینتەر بە هەموو شێوەیەک لە دژی جەنگی کەنداو دەبێت، هەروەها دژی کەمپینی ناتۆ دەبێت بۆ بۆمباراکردنی یوگوسلاڤیا لە جەنگی کۆسۆڤۆدا. ئەو دژی جەنگی ئەفغانستان و داگیرکردنی عێراقیش دەبێت. پینتەر سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا تۆنی بلەیر بە گەمژە ناودەبات و کارکردنی سەرۆکی ئەمریکاش، جۆرج بۆش، بەراورد دەکات بە کارکردنی نازییەکانی ئەڵمانیا.

Harold-Pinter-photo

لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥دا، ئەکادیمیای سویدی ئاشکرای کرد، کە بڕیاریان داوە خەڵاتی نۆبڵی ئەو ساڵە بۆ ئەدەب پینتەر وەریبگرێت. ئەکادیمیای سویدی لەبارەی کارەکانی پینتەرەوە گوتیان: ”ئەو لە شانۆنامەکانیدا شتێک لە چەنەبازییەکانی ژیاندا دەدۆزێتەوە و هەوڵ دەدات بچێتە ناو ئەو ژوورە داخراوانەی ستەمیان تێدا دەکرێت.“

ئەو دەربارەی هەقیقەت و ئەوەی هەقیقەت نییە دەڵێت: ”هیچ جیاوازییەکی بەهێز لە نێوان ئەوەی ’هەقیقەتە‘ و ئەوەش کە ’هەقیقەت‘ نییە، نییە، هەروەها لە نێوان ئەوەی کە دروستە و ئەوەشی کە چەوتە. مەرج نییە شتەکان چەوت یان ڕاست بن. دەکرێت هەردووکیان بێت، واتە ڕاستیش بن و چەوتیش. پێم وایە ئەم وتانە ئێستاش وتەی بەجێن و بەکاردێن بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت لە ڕێگای هونەرەوە. من وەک نووسەر ئەم وتانە بەڕاست دەزانم، بەڵام وەک هاوڵاتی دەبێت بپرسم چی ڕاستە و چی ڕاست نییە.“

Pinter460x276

هاوبەشی بکە

Biography, Harold Pinter, Mountain Language, Theater,