25/04/2024
DidiMn Logo
Top

پێشبڕکێیەکی ئەدەبی تایبەت بە شیعری کوردی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

لە بانگەوازێکیاندا کە کۆپییەکی دەست دیدی من کەوتووە، ناوەندی کاڵ چرا شین بە هاوکاریی کافە کتێبی کاڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی خەڵاتێکی سەربەخۆی تایبەت بە ئەدەب و هونەری کوردی ڕادەگەیەنێت. لە یەکەمین خولی ئەم خەڵاتەدا بڕیار دراوە ئەمساڵ تەنها لە بواری شیعردا چالاکی بکات و بەڵێنی ئەوە دەدرێت لە ساڵانی داهاتوودا بەشەکانی تریش چالاک بکرێنەوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە ئامانجی ئەم خەڵاتە پشتیوانیی لە ئەدەبی جدی و هەر قەڵەمێکی داهێنەری نوێخوازە کە بە زمانی کوردی ئافراندن دەکات. هەوڵێکی ئەم خەڵاتە ئەوەیە بە پشتگیریی لە نووسەران تیشک بخاتە سەر بەرهەمە چاپنەکراوەکان و بە خوێنەریان بناسێنێت. خەڵاتی کاڵ چرا، بە تەواوەتی سەربەخۆیە و بەدوورە لە هەر جۆرە دەستتێوەردانێکی غەیرە ئەدەبی و ناهونەری.
13895521_1255152257853064_2307875642116926699_n

مەرجەکانی بەشداری لە خەڵاتی کاڵ چرا بۆ شیعری کوردی بریتین لە:

١- هەموو شاعیرانی کورد لە هەموو شوێنەکانەوە دەتوانن بەشداری خەڵاتی کاڵ چرا بن .
٢- دەقی نێردراو دەبێت بەرهەمی چاپنەکراو بێت (یەک دەق یان چەند دەق). نابێت لە ٣٠٠٠ وشە کەمتر بێت.
٣- ئەم خەڵاتە هەموو زاراوە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت و بەرهەمەکان لە دوو بەشی زاراوەی سۆرانی و غەیری سۆرانیدا هەڵدەسەنگێندرێن.
٤- هەر شاعیرێک دەتوانێت بە یەک کۆمەڵەشیعر بەشداریی خەڵات بکات.
٥- دەستپێکی وەرگرتنی بەرهەمەکان لە بەرواری١/٦/١٣٩٥ واتە ٢٢/٨/٢٠١٦ دەبێت و لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا ئەم دەرفەتە دادەخرێت.
٦- پڕۆسەی داوەریکردن بە چەند قۆناغی پرۆفیشناڵی شەفافدا تێدەپەڕێت و بەرهەمە سەرکەوتووەکان لە هەر قۆناغێکدا ڕادەگەیەندرێن و لە ڕێوڕەسمێکدا ئەنجامی کۆتاییی خەڵات و سەرکەوتوان دیاری دەکرێن.
٧- بەرهەمی سەرکەوتووەکان لە سەر ئەرکی خەڵاتی کاڵ چرا لە قەوارەی کتێبدا و بە شێوەی شیاو چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە بەرهەمە شیعرییەکانی خۆیان بنێرن:

xelatikall@gmail.com

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Kal, Kurdish Poetry,