دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
وشەکانی واڵت ویتمان لە پێشەکی کتێبیەکەی بە ناوی گەڵای گیا، هێندەی دەقە شیعرییەکانی ناو کتێبەکە تیشکدەر و بەگڕوتینن؛ لەو وشانەن کە تا سەدە و نیوێک دواتریش دڵ ومێشک و ڕۆح دەجوڵێنن…
پێشەکی کتێبەکە – چاپی ١٨٥٥:
خۆشت بوێن زەوی و خۆر و ئاژەڵەکان،
دەوڵەمەندەکان پشتگوێ بخە، چاکە لەگەڵ هەر کەسێک بکە کە داوای دەکات،
ڕووبەڕووی گەمژەیی و شێتی بوەستە،
کار و داهاتەکەت ببەخشەرە ئەوانی تر،
ڕقت لە ستەمکار بێت، مشتومڕ بکە بێ ئەوەی خودای تێ بخەیت،
ئارامت هەبێت و بەخشندە بە بەرامبەر کەسەکان…
کڵاوەکەت لامەبە بۆ هەرشتێکی ناسراو یان نەناسراو،
یاخود بۆ کابرایەک یان چەند کابرایەک،
لەگەڵ مرۆڤە نەخوێندەوارە بەهێزەکاندا، ئازادانە بێ و بڕۆ،
هەروەها لەگەڵ گەنج و دایک و پیرەکاندا…
لێپرسینەوە بکە لەگەڵ هەموو ئەوانەی فێر کراویت،
لە خوێندنگە، یان پەرستگا، یان لە هەر کتێبێک،
دەربەدەری بکە، هەرچییەک کە ڕۆحت لەکەدار دەکات و
لاشەی خۆت دەبێت بە مەزنترین قەسیدە…
هەروەها باشترین دەربڕینت هەبێت، نەک تەنها لە وشەکانیدا،
بەڵکو لە هێڵە بێدەنگەکانی لێو و ڕوخساریدا و
لە نێوان برژانگی چاوەکانتدا و
لە هەموو جووڵە و ژێی جەستەتدا…
سەرچاوە: وۆرد پرێس
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.