26/04/2024
DidiMn Logo
Top

چاوی ستانلی کوبریک لەسەر داهاتوو

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– سینەماتێیا
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

کوبریک لە نامەیەکیدا، کە لە سێپتەمبەری ساڵی ١٩٦٥دا نووسیوویەتی و ئەو لەو کاتەدا خەریکی خۆئامادەکردن بوو بۆ کارکردن لە فیلمی ٢٠٠١: ئۆدیسەی فەزایی، لە هەوڵی گەڕاندایە بەدوای شارەزایەکی بلیمەتی بواری کۆمپیوتەر، کە ئەمەش بۆ ئەو زەمەنە ڕەنگە هیچ مرۆڤێکی تر جگە لە کوبریک کەس بیری بە لای کەسی وادا نەچووبێت.

درێژەی نامەکە:

بەڕێز ڕۆجەر،
ئێمە زۆر خراپ پێویستمان بە شارەزایەکی بواری کۆمپیوتەرە، کە بتوانێت لەگەڵمان بێت و ئامۆژگاریمان بکات لە دیالۆگ و گفتووگۆکاندا، کە لە دیمەنە کۆمپیوتەرییەکاندا بەکاری دەهێنین. ئەمە دەکرێت کەسێک بێت کە چاوی لەسەر داهاتووی کۆمپیوتەر بێت، نەک کەسێکی لە قوڕداچەقیو بێت. ئایا ئای بی ئێم دەتوانێت کەسێکمان لە به‌ڕیتانیاوه‌ بۆ پێشنیار بکات تا لە نزیکەوە کارمان لەگەڵ بکات؟

تکایە بە زووترین کات ئامۆژگاریی خۆتانمان بۆ بنێرن.

ڕێزی زۆر،
ستانلی

 

هاوبەشی بکە

Kubrick, nama, Stanley Kubrick,