25/04/2024
DidiMn Logo
Top

چەند فۆتۆیەکی دەگمەنی سەد ساڵ پێش ئێستا ژیانی ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان پیشان دەدەن

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی هۆزی کواکیوتل بە بەلەمی باریک دەگاتە کەنار، ١٩١٤

 

دیدی من بۆرد پاندا
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

کلتووری ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان دەوڵەمەندە بە شێوازی جلوبەرگی تایبەت و وێنای ڕۆحی ژیانی ئازادی دەکات، بەڵام لە ماوەی سەدەی بیستەمدا بە خێرایی بەرەو نەمان دەچوون، هەر لەبەر ئەم هۆیەش ئێدوارد شەریف ماوەیەکی زۆری ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ ڕیکۆردکردن و گرتنی فۆتۆی شێوازی ژیانی هۆزە خۆڕسکەکانی باکووری ئەمەریکا و کارە فراوانەکەی پڕیەتی لە فۆتۆی سەرنجڕاکێشی ئەو دەوروبەرە.

لە ساڵی ١٩٠٦دا، سەرمایەدار و خاوەبانکی سەروەتدار جەی پی مۆرگان، ٧٥،٠٠٠ دۆلاری بۆ ئێدوارد تەرخان کرد تا زنجیرەیەک لەسەر ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان تۆمار بکات، پێکەوە ٢٠ بەرگ زنجیرەیان بەرهەم هێنا بە ناوی هیندییەکانی باکووری ئەمەریکا. ئێدوارد زیاتر لە ٢٠ ساڵی لە گەشتکردن بە درێژایی کیشوەرەکە بەسەربردووە و ٤٠،٠٠٠ فۆتۆی بۆ زیاتر لە ٨٠ هۆز گرتووە، هەروەها گۆرانیی تۆمار کردووە و ژیاننامە و چیرۆکی ژیانیانی وەرگرتووە.

ڕێگەی ئێدوارد بۆ تۆمارکردنی ئەو ژیانەی بەرەو ون بوون دەچوو، لە لایەن هەندێک لە مرۆڤناسەکانەوە ڕەخنەی لێ دەگیرا بەوەی کە ئەو فۆتۆیانەی جیا کردووەتەوە کە لە جلوبەرگدا لە هۆزەکە ناچن و تەنیا فۆتۆ ڕۆمانتیکەکانی بەکارهێناوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو رەخنەیەشدا کارەکەی هەقیقەتی زۆر لەخۆی دەگرێت و بە یەکێک لە لێکۆڵینەوە هەرە گەورەکانی  ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان دادەنرێت.

هاوبەشی بکە

America, Native Americans, Photography,