26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڕاگەیەندراوی ئیڤێنتی دەرهێنەرێک لە زیندانەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

”ئەو ڕاستییەی کە بڕیار بدرێت مرۆڤێک ژیانی لە دیوارێکی بەردیندا، لە پشت شیشی بەندینخانەوە بەسەر ببات و ڕێگە لە بیرۆکەکانیان بگیرێت، ڕۆژێک دێت لەناو دەچێت.”

یەڵماز گونەی

یەڵماز گونەی تەمەنێکی کەم ژیا، ساڵانێکی زۆریشی لە زیندانەکانی تورکیادا بەسەر برد، بەڵام گەورەترین پەیامی مرۆیی بۆ وڵاتێک، کە دەسەڵاتیکی سیاسیی تەواو نامرۆیی هەبوو، جێ هێشت. ئەو لە دەرەوەی زیندان چیرۆکی شەقامەکانی تورکیای دەگێڕایەوە و لە ناو زیندانیش چیرۆکی ناو زیندانەکان. کاتێکیش بە هۆی دەسەڵاتی سیاسیی تورکیاوە، ئەو وڵاتە جێ دەهێڵێت، مستی خۆی بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە سیاسییە، لە فێستیڤاڵە گەورەکانی جیهان بەرز دەکاتەوە و فیلم بە دژی دروست دەکات.

ئێمە یادی گونەی وەک سینەماکارێکی گەورەی کورد دەکەینەوە، کە دەکرێت بەو ڕێگەیەی ئەو، ئێمە لە خەباتی خۆمان بەرانبەر بە دەسەڵاتە سیاسییە نامرۆییەکان بەردەوام بین و سینەما وەک کایەیەکی گرنگ، بۆ پیشاندانی ئازار و چیرۆکەکانمان ببینین. گونەی چەندە وەک کوردێک فیلمی دروست کردووە، هێندەش وەک مرۆڤێک مامەڵەی کردووە؛ هەر بۆیە فیلم و سینەمای گونەی سنوورێکی تەسکی نییە، لەگەڵیشیدا و پاش چەندین ساڵ، سینەماکارە تورکەکان پەیامی گونەی لە فێستیڤاڵە گەورەکاندا دووبارە دەکەنەوە.

ئێمە لەو مستە دەکۆڵینەوە، کە گونەی بەکاری هێنا.

ئیلوسترەیتەر: سابات عەباس

ماڵپەری کلتووریی دیدی من

ڕێکخراوی کلتووریی کەشکۆڵ

سینەما سالم

بەرنامەکانی ئیڤێنتی دەرهێنەرێک لە زیندانەوە، بەم جۆرە دەبێت:

دەرهێنەرێک لە زیندانەوە

ئیڤێنتێک بۆ سینەماکاری کورد، یەڵماز گونەی

ئەم ئیڤێنتە بە هاوبەشی لە لایەن ماڵپەری کلتووریی دیدی من، ڕێکخراوی کلتووریی کەشکۆڵ و سینەما سالمەوە ڕێک دەخرێت

ئیڤێنتەکە لە پانێلێک، نماییشکردنی شەش فیلم و کردنەوەی پەڕاوێک پێک دێت

بەرنامەکانی ئیڤێنتەکە بەم جۆرە دەبن:

  • نماییشکردنی شەش فیلمی یەڵماز گونەی بە ژێرنووسی کوردی، بەپێی ئەم خشتەیە:

– فیلمی سەید خان، ڕۆژی شەممە، بەرواری ١\٤\٢٠١٧، سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە سینەما سالم (نرخی بلیت: ٥٠٠٠ دینار)

– فیلمی هیوا، ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ٢\٤\٢٠١٧، سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە سینەما سالم (نرخی بلیت: ٥٠٠٠ دینار)

– فیلمی ژان، ڕۆژی دووشەممە، بەرواری ٣\٤\٢٠١٧، سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە سینەما سالم (نرخی بلیت: ٥٠٠٠ دینار)

– فیلمی مێگەل، ڕۆژی سێشەممە، بەرواری ٤\٤\٢٠١٧، سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە سینەما سالم (نرخی بلیت: ٥٠٠٠ دینار)

– فیلمی ڕێگە، ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٥\٤\٢٠١٧، سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە سینەما سالم (نرخی بلیت: ٥٠٠٠ دینار)

– فیلمی دیوار، ڕۆژی پێنجشەممە، بەرواری ٦\٤\٢٠١٧، سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە سینەما سالم (نرخی بلیت: ٥٠٠٠ دینار)

  • پانێلێک دەربارەی فیلم و سینەمای یەڵماز گونەی، کە تێیدا ئەم بابەتانە پێشکەش دەکرێن:

– کوردبوون لە فیلمەکانی یەڵماز گونەیدا، لە لایەن کارزان کاردۆزی

– کاریگەریی سینەمای نیوڕیالیزمی ئیتاڵی لەسەر فیلمەکانی یەڵماز گونەی، پشتیوان کەمال

– ڕێگە: ڕێگەیەک بەرەو مەنفا، لە لایەن ئێدی هۆبشمید

پانێلەکە ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ٢\٤\٢٠١٧، سەعات ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی سینەما سالم بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموانە

  • پەڕاوی گونەی، کە لە ماڵپەری کلتووریی دیدی من تایبەت بە ژیان و بەرهەمی یەڵماز گونەی لە بەرواری ٢٨\٣\٢٠١٧ەوە دەکرێتەوە

لە ڕۆژانی ئاییندەدا، وردەکاریی زیاتر دەربارەی ئیڤێنتی دەرهێنەرێک لە زیندانەوە بڵاو دەکەینەوە

هاوبەشی بکە

A Director From Prison, Cinema Salim, DidiMn, Kashkul, Yilmaz Guney,