19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆمانه‌ تازه‌که‌ی زافۆن کۆتایی ئه‌مساڵ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا


دیدی من ژیوار جەوهەر

ناوه‌ندی چاپ و په‌خشی ئیسپانی پلانێتا ڕایگه‌یاند که‌ لە کۆتایی ئەمساڵدا به‌شی چواره‌م و کۆتایی زنجیره ‌کتێبی گۆڕستانی کتێبه‌ له‌یادکراوه‌کان‌ی نووسه‌ری ناوداری ئیسپانی کارلۆس رویز زافۆن به‌ ناوی سه‌رگه‌ردانیی  ڕۆحه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

زا

به‌رگی به‌شی چواره‌می زنجیره‌ کتێبه‌که‌: وێڵگەی ڕۆحه‌کان

کارلۆس رویس زافۆن له‌ ساڵی ١٩٦٦ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دایک بووه‌. زافۆن زیاتر وه‌ک نووسه‌رێک ناسراوه‌،  له‌ ١٩٩٤ چووەته‌ لۆس ئه‌نجلۆس و وه‌ک سیناریۆنووسێک کار ده‌کات، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین پارچه‌ موزیکی نایابه‌.

٣٣٢

ڕۆمانی سێبه‌ری با، که‌ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی ٢٠٠١  بڵاو کرایه‌وه‌، زافۆن‌ی کرد به‌ نووسه‌رێکی جیهانی؛ ڕۆمانه‌که‌ بێ ئه‌نداز له‌ لایه‌ن ڕه‌خنه‌گران و خوێنه‌رانه‌وه‌ پێشوازیی لێ کرا. ١٤ـی ئایاری ئه‌مساڵ، ناوه‌نده‌که‌ یادی ١٥ساڵه‌ی بڵاکردنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌ی به‌ زمانی ئیسپانی کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ ٢٥میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوه‌. نووسه‌ر و وه‌رگێر هیوا قادر ئه‌م ڕۆمانه‌ی له‌ سویدییه‌وه‌ کردووه‌ به‌ کوردی و ده‌زگای چاپ و پەخشی سه‌رده‌م  چاپ و بڵاوی کردووەته‌وه‌.

زافۆن ده‌رباره‌ی بیرۆکه‌ی ڕۆمانه‌که‌ ده‌ڵێت: ”*گۆڕستانی کتێبە لە یادکراوەکان گەورەترین و نایابترین کتێبخانەیە کە تۆ بتوانیت لە خەیاڵی خۆتدا وێنای بکەیت. لابوورێکە لە کتێب کە تونێل و پرد و شوێنی نهێنی تێدایە، شاراوەیە لە ناو شوێنێکی کۆندا لە شاری بەرشەلۆنەی دێریندا. شوێنێکی نهێنییە کە خەڵکانێکی کەم پێی دەزانن، لەویادا دەتوانیت هەموو ئەو کتێبانە بدۆزیتەوە کە بزر بوون، لە یاد کراون و مرۆڤ هەوڵی داوە لە ناویان بەرێت. ئەم جێگەیە لە لایەن گروپێکی نهێنی لە مرۆڤەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێوە دەچێت کە هەوڵدەدەن پارێزگاری لە کتێب و یادەوەری و ئایدیاکان بکەن. ئەم شوێنە چەندین سەدەیە هەبووە و شتەکە بەم جۆرەیە: یەکەم جار کە ئاشنای ئەم شوێنە دەکرێیت، تۆ مافی ئەوەت دەبێت  کتێبێک لە ناو هەزاران کتێبدا لەم کتێبخانە گەورەیەدا هەڵببژێریت، تۆ دەبێت ئاگەداری ئه‌و کتێبه‌ بیت کە هەرگیز ون نەبێت و لە ناو نەبرێت.
بیرۆکەی ئەم کتێبە لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٩٠ـدا لە لام گەڵالە بوو، پێم وایە لەو کاتەوە بوو کە هۆشیاریم بەرانبەر لەناوبردنی یادەوەری و لەناوبردنی مێژوو دروست بوو.

من هەمیشە پێم وا بووە ئێمە ئەوەین کە بیرمان دەکەوێتەوە و لە یاده‌وه‌ریماندا دەمێنێتەوە؛ تا کەمتر بیرمان بکەوێتەوە ئێمە کەمتر دەبین. بە بیکردنەوە لەوە و گەڕان بە ناو وڵاتدا و دۆزینەوەی هەموو ئەو کتێبفرۆشییە نایابانە کە هیچ کەسێک سەرنجی نەدەدانێ، هەموو ئەم شتانە لە مێشکمدا دەسووڕانەوە، لەو کاتەدا وێنەی ئەم شوێنە هاتە بەرچاوم. ئەوە ڕوونە کە ئەو شوێنە وێنەیەکی سیمبۆلی بوو بۆ خەڵکان و ئایدیاگەلێکیش، نەک تەنیا ئەو کتێبانەی بیرچوونەتەوە.”

Marina-Carlos-Ruiz-Zafon--la-novela-de-bolsillo-mas-leida-en-Alemania

به‌شی دووه‌می زنجیره‌ کتێبه‌که‌ به ناوی گه‌مه‌ی  فریشته‌کە له‌ ساڵی ٢٠٠٨ و به‌شی سێیه‌میشی به‌ ناوی زیندانیی ئاسمان له‌ ساڵی ٢٠١١ بڵاو کراوته‌وه. به‌شه‌کانی ئه‌م زنجیره‌کتێبه‌ ده‌کرێت به‌ جیا بخوێندرێنەوە‌ و ده‌شکرێت به‌ دوای یه‌کتردا به‌ پێی به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌کانیان بخوێندرێنه‌وه‌؛ وه‌ک پێچاوپێچییه‌ک یان تۆڕه‌ڕێیه‌ک وان، خوێنه‌ر له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێ بکات به‌ هه‌مان شوێن ده‌گه‌ته‌وه‌.

ته‌واوه‌ی به‌رهه‌ماکانی زافۆن تا ئێستا:

بۆ لاوان:

  • ئه‌میری ته‌م – ١٩٩٣
  • کۆشکی نیوه‌شه‌و– ١٩٩٤
  • ڕووناکییه‌کانی سێپتێمبه‌ر– ١٩٩٥
  • مارینا – ١٩٩٩ (وەشانخانەی پەیکله‌ داهاتوودا به‌ زمانی کوردی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌)

بۆ گه‌وره‌ساڵان:

  • سێبه‌ری با – ٢٠٠١ ( هیوا قادر کردوویه‌ به‌ کوردی)
  • گه‌مه‌ی فریشته‌کە – ٢٠٠٨ (هیوا قادر کردوویەتی بە کوردی)
  • زیندانیی ئاسمان – ٢٠١١
  • وێڵگەی ڕۆحه‌کان – ٢٠١٩

*دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ زافۆن، سازدانی گیلبه‌رت کروز، وه‌رگێڕانی لازۆ ئازاد، هەفتەنامەی ڕه‌خنه‌ی چاودێر

هاوبەشی بکە

Zafon, ZhiwarNazanin,