25/04/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبێکی نوێی زافۆن لە ئیسپانیا بڵاو دەکرێتەوە

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

بەرگی کۆمەڵەچیرۆکی «شاری هەڵم» | کارلۆس ڕویز زافۆن

دیدی منناوەندی چاپ و پەخشی پلانێتا

ناوەندی چاپ و په‌خشی ئیسپانیی پلانێتا ڕایگەیاند کە لە 17ی مانگی داهاتوودا کتێبێکی نوێی نووسەری کۆچکردووی ئیسپانی، کارلۆس رویز زافۆن بە ناوی «شاری هەڵم» بڵاو دەکاتەوە.

بە گوێرەی راگەیاندنی ناوەندە ئیسپانییەکە، کتێبەکە یانزە چیرۆکی زافۆن لەخۆ دەگرێت، کە ژمارەیەکیان بۆ یەکەمین جارە بڵاو ببنەوە. زافۆن بە درێژایی نووسینی چوارینەی گۆڕستانی کتێبە لەبیرکراوەکان سەرقاڵی نووسینی ئەم چیرۆکانە بووە. لە دوای کۆچی دوایی زافۆن لە مانگی شەشدا، ناوەندەکە، بە چاودێریی بڵاوکاری نووسەرەکە، ”دەیەوێت سوپاسنامەیەک پێشکەشی کار و خزمەتی زافۆن بکات، کە بێگومان خوێنەرەکانیشی بەشدار دەبن و پێشوازی لێ دەکەن“.

https://www.facebook.com/CarlosRuizZafonOFICIAL/photos/a.292067850822818/3769276459768589

کارلۆس رویس زافۆن له‌ ساڵی ١٩٦٦ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دایک بووە و خاوەنی نۆ ڕۆمانە. هەروەها خاوەنی چەند پارچەموزیکێکی نایابە. زافۆن سێ مانگ پێش ئێستا، لە تەمەنی 55 ساڵیدا لە لۆس ئەنجلۆس لە ماڵەکەی خۆیدا بە نەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن کۆچی دوایی کرد.

زافۆن دوو کتێبی لە چوارینەی گۆڕستانی کتێبە لەبیرکراوەکان کراون بە کوردی و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

هاوبەشی بکە

Zafon,