28/03/2024
DidiMn Logo
Top

ژمارە دووی بڵاوکراوەی شیعر بڵاو بووەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی شیعر – دیدی من

ژماره‌ی‌ دووی‌ بڵاوکرراوه‌ی‌ شیعر بە چەندین بابەتی نوێ و شیعری وەرگێڕدراو و گوتاری ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوە لەسەر شیعری کوردی و جیهانی بڵاو کرایەوە.

بڵاوكراوه‌ی‌ شیعر، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نووسین و وه‌رگێڕان له ‌باره‌ی‌ شیعره‌وه،‌ له ‌لایه‌ن هەریەک لە زانیار محه‌مه‌د، پشتیوان عه‌لی‌ و ئارام سدیق‌ه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت و ئامانجی سەرەکیی بڵاوکراوەکە ڕەخنەکردنی شیعری کوردی و بڵاوکردنەوەی دیدێکی رەخنەییە لە ناو ئەدەبی کوردید. ئەمە بێجگە لەوەی پەیامێکی دیکەی ئەوەیە کە بە دیدێکی فیکرییەوە لە دەق بڕوانرێت و ڕووبەڕووی پرسیاری فیکری بکرێتەوە نەک بە شێوەیەکی سۆزدارانە سەیری بکرێت.

لە ژمارە دووی ئەم بڵاوکراوەیەدا بێجگه‌ له ‌چه‌ندان گوتار و شیعری‌ وه‌رگێڕدراوی‌ بیانی‌، هه‌روه‌ها چەند گوتارێکی لە خۆ گرتووە، لەوانە:

چۆن شیعر بخوێنینەوە؟ کە گوتارێکی بەیان سەلمان‌ە لەسەر خوێندنەوە و تێگەیشتن لەسەر شیعر. هاوکات گوتارێکی بەختیار عەلی بە ناوی لە نێوان شیعر و فۆتۆدا، کە لەم گوتارەدا نووسەر ئەو جیاوازی و لێکچوونانەی نیوان شیعر و فۆتۆ دەخاتە ڕوو، هەروەها پشتیوان عەلی خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ ئەزموونی شیعریی قوبادی جەلیزادە کردووە و ئارام سدیق‌یش لە گوتارەکەی خۆیدا هەوڵی خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی ئەزموونی ئەنوەر مەسیفی‌ی داوە. هاوکات زانیار محەمەدیش لە گوتارێکی دیکەدا لەسەر ئەزموونی شیعریی جەمال غەمبار چەندین پرسیاری ڕووبەڕووی ئەزموونی ئەم شاعیرە کردووەتەوە. هاوکات دەقی شیعریی وەرگێڕدراوی هەریەک لە ئۆسکار وایڵد، فرانسس پۆنژ، بۆرخیس، ئەنتۆنین ئارتۆ و نیامین پێرێ‌ی لە خۆ گرتووە. ئەمە بێجگە لە چەندین لێکۆڵینەوەی دیکە لەسەر ئەزموونە بەرچاو و گرنگەکانی شیعری شاعیرانی جیهان.

 

 

هاوبەشی بکە

Magazine, No 2, Poem, Shi3r,