19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ژيان و گوزەرانى ناو كۆشكى نەسرەدين شاى قاجارى

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من –  دى دەبليو فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

نەسرەدین شاى قاجارى ژنگەلێكى هەبوون، زۆرينەى ئەو كچانەش تەنيا بۆ يەک شەو مارە بڕاون بۆ شا. لەو جێگەيەى كە ناسرەدين شا ئارەزوويەكى لە ڕادەبەدەرى هەبووە بۆ كامێرا، لە هەمان كاتدا ئامێرى كامێرا بە خێرايى پەنا و جێگەى خۆى لە ناو كۆشكى شاى قاجارى دۆزییەوە.

:لە خوارەوە كۆمەڵێک فۆتۆی ژنانى سەردەمى قاجارى و كۆشكى نەسرەدین شا ببينن

ژنانى ئێرانى لە سەردەمى قاجار لەنێو كۆشكى ناسرى

پيشەى فۆتۆگرافی نزيكەى يەک ساڵ لە دواى بەهێزبوونى دەسەڵاتى نەسرەدين شاى قاجارى لە ساڵى ١٨٤٩ لە ئەوروپادا داهێنرا و زۆر بە خێراييىش لە وڵاتى ئێران سەرى هەڵدا.    نەسرەدين شا ئارەزوويەكى زۆرى هەبووە بۆ كامێرا، هەر بەو هۆيەش ئامێرى كامێرا بە خێرايى لە نێو كۆشكى ناسرى سەرى هەڵدا. نەسرەدين شا خودى خۆى كارى فۆتۆگرافی دەكرد، بەڵام لە دواى ماوەيەک فۆتۆگرافەرانی ديوەخانى نەسرەدين شا فۆتۆگەلێکیان لە سەردەمى قاجارى تۆمار كرد.

ژنانى نێو كۆشكى نەسرەدين شا، چركاندنى فۆتۆ لە لايەن ئانتوان سەڤريگەين

3

              شاى قاجارى زۆر هۆگر و گيرۆدەى فۆتۆکانی ديوەخان و پۆرترەيتەكانى ئانتوان خان بوو.

2

ناسرەدين شا خاوەنى ژنگەلک بووە، گوتوويانە كە زۆرێک لەو كچانە تەنيا بۆ شەوێک ياخود بۆ چەند كاتژمێرێک مارە بڕاون بۆ نەسرەدين شا.

11 

دەگوترێت ئەم وێنەيە بە يەكەمين وێنەى سێڵفى جيهان ئەژمار دەكرێت، نەسرەدين شا و بەشێك لە ژنەكانى بە كامێرايەكى فۆتۆگرافی ڕووبەڕووى ئاوێنەيەكى گەورە ڕاوەستاون و وێنەى سێڵفيان لە خۆ گرتووە.

4

ناسرەدين شا لەگەڵ خاتوو ئەنيس ئەلدەولە و خاتوو ئاليە لەنێو كۆشكى شا دا.

5

ئەم خاتوونە، عيسمەت ئەلدەولە، كچە گەورەى نەسرەدين شا و هاوسەرى محەمەد خان موعەيەرئەلمەماليک بوو. نەسرەدين شا باوكى عيسمەت ئەلدەولە لە بارەى جوانكارى و ڕازاندنەوەى كچى وەهاى نووسيبوو: “گفت و پەيمانمان هەبوو لە ماڵى زەل ئەلسوڵتان و بەيانى بە ڕێ کەوتين. من و زەل ئەلسوڵتان و نايب ئەلسەڵتەنە چووينە نێو كۆشک و لە هەمان ڕێگەى گوڵخانەدا چاومان بە عيسمەت ئەلدەولە كەوت و سمێڵى هاتبوون، سمێڵەكانى بە قەد سمێڵى نايب سەڵتەنە بوون.”

6

عيسمەت ئەلدەولە و فەخرولتاج لەگەڵ باوكيان ناسرەدين شا

7

لاساييكردنەوەى گاڵتەجاڕانەى ژنانى نێو كۆشكى قاجار

ماڵپەڕى فەرارو لە بارەى ئەم ۆتۆیە نووسيويەتى: “کۆمەڵێک لە ژنانى كۆشكى قاجارى، گوايە كامێرايان بە شتێكى نامۆ و سەير بينيوە و ڕوخساريان بە شێوەيەكى گاڵتەجاڕانە نواندووە.” لە نێو ئەم فۆتۆیانەدا، عيسمەت ئەلملوک كچى محەمەد خان موعەيەرئەلمەماليک و نەوەى نەسرەدين شاى قاجارى لەنێو خزم و كەسەكانى دەبينرێت.

8

خاتوونێكى كرماشانى كە بەهۆى ئاشنابوونى لەگەڵ ميرگەلێكى ئەو شارە و دايكى چەند هاوسەرانى نەسرەدين شا، پێى نايە نێو كۆشكى ناسرى و لە سەفەرنامەكەى خۆيدا بەم شێوەيە لە بارەى ئەو كۆشكەى نووسيوە: “ئەمڕۆ شەممە كە هەژدەى مانگە، ديسان لە نێو ديوەخانى كۆشک بووم. خزمەتكارێكى دەستپاک و باوەڕپێكراوى هەيە. زەينەبى ناوە. شا ماوەيەكى زۆرە ئەوى خۆش دەوێت. ئەمڕۆ ئەو خزمەتكارەيان بۆ ماوەيەكى كاتى بۆ نەسرەدين شا مارە بڕى. ئێوارەى خۆرنشين ئەويان ڕازاندەوە، برديان بۆ لاى شا. لە شەويشدا شا ئەوى گواستەوە.”

9

لە بەشێكى ديكەى سەفەرنامەى ئەو ژنە كرماشانيیەدا هاتووە: “ئەمڕۆ هەينى كە بيستوسێى مانگە، چووين بۆ پرسە. ئەم خاتوونانە هەر يەكەيان هاوڕێ و هاودەمێكى هەيە، گفت و پەيمان دەبەستن. دايەنەكان، كچى دايەنەكان، ئەمڕۆ سێ كچ لە نێويان دا پەسەند دەكرێن بۆ شا. پرسە كاتێک كە بە كۆتا هات، ئەوانيان برد بۆ حەوشەى پيرۆز و پاک، بە شێوەيەكى چڕ سەرتاپاى ئەو كچانەى بينى. گوتى ئەمشەو ئەم كچانە بپارێزن، بەيانى دەمەوێت فۆتۆیان بگرم.”

10

لە كۆتا بەشى سەفەرنامەكە دا هاتووە: ”ئەمڕۆ شەممە كە بيستوچوارى مانگە، نەسرەدين شا لە خەو ڕاچەنى و هەستايەوە. ئەو كچانەيان برد بۆ حەوشى كۆشک. ئاڵتونگەلێكيان هاورد. لە سەر كورسى دانيشتن. نەسرەدين شا خۆى وێنەى ئەم كچانەى چركاند. ئێمەيش چووين بۆ بينينى. يەكێک لەمانەى پەسەند كرد و سپارديە دەست خاتوونێكى خزمەتكار. ئەمڕۆ پێنجشەممە كە بيستونۆى مانگە، ئەو كچەى كە نەسرەدين شا سپاردبووى، هێنايان، مارەيان بڕى. شەو ڕازانديانەوە و برديان بۆ نشينگەى نەسرەدين شا.”

11

دوو كەس لە لاساييكەرەوەكانى كۆشكى شاى قاجارین

12

يەكێك لە هاوسەرانى نەسرەدين شاى قاجارى

13

يەكێكى ديكە لە هاوسەرانى ناسرەدين شا

14

تيمێک لە ژەنياران

15

ناسرەدين شا و هاوسەرەكانى

16

نەسرەدين شا

17

لە ژنانى كۆشكى ناسرى

18

ژنانى كۆشكى شايەكانى قاجارى

19

فۆتۆیەک لە ژنانى كۆشكى ناسرەدين شا

20

هاوبەشی بکە

Iran, Photography, Qajars, SaleemJamal,