04/05/2024
DidiMn Logo
Top

کاریگەریی ئانتۆنن ئارتۆ و بێرتۆڵت برێخت لەسەر شانۆنامەی مارا/ساد

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئینسایکلۆپیدیا، سویت سکولتولس

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

پیتەر ڤایس پاڵپشتێکی ئەزموونیی شانۆیەک بووە بە ناوی شانۆی توندوتیژی، ئەم شانۆیە لە لایەن دەرهێنەر و ئەکتەری فەڕەنسی ئانتۆنن ئارتۆ گەشەی سەندووە، ئانتۆنن دەیویست شانۆ بەرزتر و زیاتر بێت وەک لە سیناریۆیەکی نووسراو، ”وەک ئەوەی ساد دەیەوێت ژیان لە سەروو هزر و بیرۆکەوە بێت”، بۆیە بەکارهێنانی ڕووناککردنەوە و کاریگەریی دەنگی و فۆڕمەکانی تری تەکنەلۆژیا، تەنیا تێکستەکە زیندوو ناکەنەوە، بەڵکو ڕۆڵێکی چالاک دەبینن لە پێشکەشکردن و شرۆڤەکردن. لە مارا/ساددا ئەمە جێبەجێ کراوە لە ڕێگەی بەکارهێنانێکی زۆری ئەو کاریگەرییانە بە شێوەیەکی زنجیرەیی ئێجگار تۆقێنەر و خنکێنەر.

ئەلبێرت بێرمێل دەربارەی شانۆی توندوتیژی دەڵێت: ”ئارتۆ گرنگیی بەوە نەدەدا کە کارەکتەرەکانی مشتومڕەکەیان دەبردەوە یان دەیاندۆڕاند، ئەو دەیویست بەکاریان بهێنێت تا بینەرانی ئاشنا بکات بە زنجیرەی هەستە نائاگاییەکانی خۆیان کە پێی نامۆن، ئەمە بەڵگەیە لە ململانێی سەرەکیی نێوان ساد و مارا، لە کاتێکدا ڕەخنەی ساد لە مارا وا لە بینەران دەکات باوەڕ بکەن کە چارەیەکی پێیە و پێشنیاری دەکات و مارا ئەو چارەیەی پێ نییە.”

aaa

بنەمای توندوتیژی لە لای ئارتۆ بیرۆکەی ڕووبەڕووکردنەوەی مەترسییە بە بینەر و لە کۆتاییشدا  ڕزگارکردنیانە لێی. لە بەکارهێنانی ئەم بیرۆکەیە مەبەستی توندوتیژیی فیزیکی نەبووە، بەڵکو بە  وزەی زۆری ناو شانۆکە جۆرێک لە هەڕەشەی دروست کردووە لەسەر داکۆکیکردنەکانی بینەر، هەڕەشەی لە بنەمای ئاساییبوونیانی کردووە، ڕووبەڕووی کردوونەتەوە بە سروشتی شووشەیی مرۆڤانەیان. شانۆی توندوتیژی وا لە بینەر دەکات ئاگەداربن لەوەی کە تەرازووەکە دەتوانێت هەڵبگەڕێتەوە و هەمووشتێک ببێتە ئاژاوەگێڕییەک لە هەر ساتێکدا بێت.

file

لە مارا/ساددا ڤایس ئەم بیرۆکانە جێبەجێ دەکات بە بەکارهێنانی ژینگەیەک کە نائارام و ناپارێزراوە و بینەرانی ناو شانۆکەی خستووەتە مەترسییەکی توندتیژییەوە، لە هەمان کاتیشدا مەودایەکی پارێزراوی بۆ بینەرە هەقیقییەکان داناوە کە بە هیچ شێوەیەک تێکەڵی ترسەکانی بینەرە ناوەکییەکان نابن. ڤایس بە ئامادەییەوە دانی بە قەرزارباربوونی خۆی بۆ بێرتۆلت برێخت‌دا نا؛ برێخت بە نزییکییەکەی لە شانۆی داستانی ناسرابوو، کە بە مەبەستی دروستکردنی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی بەکاری دەهێنا، لە کاتێکدا کە تەکنیکێکی تێدا بەکار دەهێنا بە ناوی تەکنیکی نامۆبوون. پیتەر برووک ئەم بنەمایەی لە پێشەکییەکەی مارا/ساددا ڕوون کردووەتەوە و دەڵێت: ”نامۆبوون هونەری دانانی ئاکتێکە لە مەودایەکی دوور تا بتوانرێت بێلایەنانە ڕەخنەی لێ بگیردرێت.”

هاوبەشی بکە

Hiwa Fayaq, MaraSad, SavanAko,