26/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمی کوردیی عاشقەکان بە پێوە دەمرن باشترین فیلمی فێستیڤاڵی موشن پیکچەر بوو

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

فیلمی کوردیی عاشقەکان بە پێوە دەمرن کە لە دەرهێنانی شەهرام مەسلەخی و ڕۆڵبینینی سەرەکیی شوان عەتوف‌ەخەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی موشن پیکچر بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەوڵاتی ئەمەریکا بەدەست هێنا.

شەهرام مەسلەخی، دەرهێنەری فیلمەکە کە بە رەچەڵەک خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لە ئێران گەورە بووە و خوێندنی لە بواری سینەما تەواو کردووە، خەڵاتەکەی پێشکەشی دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی سلێمانی کرد و لەو بارەوە گوتی: “ئومێدەوارم هەلومەرجێک بێتە کایەوە قەدر و ڕێزیان بگیرێت و هونەری ئەوان بە تەواوی دونیا بناسێنرێت و وەک چۆن لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا ڕێزیان لێ دەگیرێت ئاوا لە کوردستان‌یش ڕێز لەهونەرەکەیان بگیرێت.”

14741638_10154740822387022_420413295_n

دەربارەی فیلمەکە و نماییشکردنی لە  ئێران گوتی: ”ئەوەی مایەی دڵخۆشییە سەرەڕای هەستیاریی ئێران بۆ فیلم بە زمانی کوردی و ئەکتەرە کوردییەکان بەڵام ئەم فیلمە لە تەواوی سینەماکانی ئێران نماییش کراوە و ڕۆڵی جوانی ئەکتەرەکانی سلێمانی بووەتە جێی سەرنج و ستاییشی خەڵک و ڕەخنەگرانی سینەما.”

هەروەها مەسلەخی ئاماژەی بەوە دا: “ئەوەی جێی نیگەرانیم بوو بە هۆی نەبوونی سینەما لە سلێمانی ئەکتەرەکان ناتوانن لەشارەکەی خۆیان و لە تەنیشت خەڵکەوە بتوانن فیلمەکەیان ببینن و ببنە جێی ستاییشی بینەران، خۆشبەختانە ئێستا ئەو دەرفەتە رەخساوە و سینەما سالم توانیویەتی ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە و بڕیار وایە ڕۆژی ٢٠/١٠/٢٠١٦ و رۆژانی دوایی بە ئامادەبوونی ستافی فیلمەکە نماییش بکرێت”.

گوتیشی: “هیوادارم وەک هەمو وڵاتانی دونیا ڕاگەیاندنی وەک تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە پێگە ئەلیکترۆنییەکان بۆ خزمەتی پیشەسازیی سینەما بەکار بهێنرێت، بە جۆرێک نەهێڵرێت جارێکی تر ڕووناکیی سینەما لە شاری ڕۆشبیری خامۆش ببێت.

“لەم ساتەدا کە پێشمەرگە قارەمانەکان بە گیانفیدایی خۆیان داستان تۆمار دەکەن و هێمنی و ئاساییش بۆ ئێمە فەراهەم دەکەن، جێی شانازییە کە فیلمێک نماییش بکرێت باس لەقارەمانێتیی پێشمەرگە بکات.”

شایەنی باسە ئەم فیلمە پێشتر بە باشترین فیلمی عێراق هەڵبژێردراوە لە لایەن لیژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی بەغداوە‌.

ترایلەری فیلمەکە:

هاوبەشی بکە

Cinema Salim, Shahram Maslaxi, ShwanAttouf,