18/04/2024
DidiMn Logo
Top

کورتەیەک لە ژیاننامەی گۆرانیبێژی کوردی-ئێرانی موحسین چاوەشی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – پێگەی تایبەتی چاوەشی

ئامادەكردن و وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

 موحسين چاوەشى حسێنى،  ناسراو بە موحسین چاوەشی، گۆرانيبێژو ئاوازدانەر، لە بەروارى ٢٩\٧\١٩٧٩ لە شارى خوڕەم باژێر لە وڵاتى ئێران لەدایکبووە و بە ڕەچەڵەک کوردە؛ دايكى هەورامانى و باوكى كرماشانييە.

سەرەتاى منداڵێتى چاوەشى هاوكات لەگەڵ دەستپێكى جەنگی ئێران و عێراق بووە، بە هۆى ئەو جەنگەوە بنەماڵەکەی ناچاربوون بۆ چەند شارێک کۆچ بکەن، لەوانە كرمانشا، مەشهەد، قەزوین، كەرەج و دواجار تاران. ئەو ڕۆژانەى كە نايەوێت باسى لێوە بكات و بە يادى خۆى بهێنێتەوە، ڕۆژانی جەنگن.

لەگەڵ ئێسپاكۆ يوسفى هاوسەرگيریى کردووە و خاوەنى منداڵێكن بە ناوى زانكۆ.

چاوەشى تامى هەژارى و نەداریی چەشتووە و ئارەززوویەکی زۆری بۆ خوێندن و خوێندنگە نەبووە، بە بەدەستهێنانى بڕوانامەى دبلۆم لە بەشى ژمێريارى، خوێندنى وەلا ناوە و پيشەى خۆى بواری موزیکدا دەست پێ كرد و لە كاتى ئەركى سەربازيدا لەگەڵ ئاوازدانەرى بەتوانا حسێنى سەفا و چەند موزيسیانێکی دیکە ئاشنا بوو، تيمێكيان پێک هێنا و كارەكانيان بەردەوامى پێ دا.

چاوەشى تاكو ئێستا خاوەنى دوازدە ئەلبومە بە ناوەكانى نەفرەت، خۆكوژیی قەدەغە، تاكە پێڵاو، بەداخەوەم، چڵێک شلێرى ئاوى، ساقـۆ، چڵێس، ئاڵاى سپى، سەنتوورى، من خودى ئەو سێزدەیەم، سەوڵى بێ بەلەم و ميرى بێ زيان، كە چوارى سەرەتاىان ئەلبومى نافەڕمين و ئەوانى ديكەیش مۆڵەتى فەڕمیيان پێ دراوە، جگە لەمانەش چەندین تاک گۆرانى هەيە.

cecbc3e7e8f1c4e

چەند جارێک هەوڵ و پەيمانى بەرهەمهێنانى گۆرانییەکی كوردی بۆ هەوادارانى داوە، بەڵام بە هۆى باشنەبوونى لە زمانى كوردیدا بۆى نەکرا، تا لە بەروارى ١/٥/٢٠١٥ گۆرانییەکی كوردى بە ناوى مينا بەرهەم هێنا، كە شيعرەکەی فۆلكلۆری كورديیە و بە قسەى چاوەشى باوكى لە كاتى منداڵیدا بۆى چڕیوە. ئەو كارە بە بەشداریی گۆرانىبێژى ئێرانى سينا سەرلەک بوو و ئەركى ڕێكخستن، ئاواز و ميكس و ماستەرى لە سەر ئەستۆى چاوەشى بوو. لەلايەن گوێگر و هەوادارانى ئەو کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەتايبەتى لە كوردستان، هەروەها چاوەشى ئەو كارەى پێشكەش بە هاوزمانەكانى كرد.

يەکێک لە تايبەتمەنديیەكانى چاوەشى ئەوەيە كە هەميشە خۆى بەدوور دەگرێت لە دووبارەبوونەوە و ئارەزووی لێی نییە.

موحسين چاوەشى دەنگى نەوە ناڕەزاکانی ئەم سەردەمەيە، لەبەر ئەم هۆكارانەيە كە موزيكەكانى دەچنە سەر دڵ و ڕۆحى سەركەشى خۆى بە ترۆپک دەگەیەنێت.

 

هاوبەشی بکە

Biography, MohsenChavashi, SaleemJamal,