29/03/2024
DidiMn Logo
Top

گرنگیی خەولێکەوتن و لەخەوهەستان لای مارسێل پروست

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – فێینا ئەلف
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

 

”شتێک هەیە کە ئێمە زۆر کات نرخی نازانین، لە کاتێکدا دەکرێت ئاڵۆزترین و سەیرترین ڕووداوی ژیانمان بێت، خەولێکەوتن و پاشان لەخەوهەستان.  لە بەیانیی دواتردا، ئەم دۆخە دووهێندە سروشتی هیچ و پووچی و گرنگی پێکەوە دەبەستێتەوە، کە ئەمە لە ناوکی ژیاندا، سەرسامیی لەبیرکراوی زیندووبوونمان بە بیر دەهێنێتەوە.“

ئۆکتاڤیۆ پاز

 

ئەو پرۆسەیەی کەسایەتیمان بەرەبەرە دەپووکێنێتەوە تا لە کۆتاییدا تێکی دەشکێنێت، بە مانایەکی تر، پڕۆسەی نووستن؛ لە ڕاستیدا پرۆسەیەکی سەرسامکارە. مارسێل پروست لە ڕۆمانی گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو، لە ١٥ لاپەڕەی سەرەتادا، ئەوەی کە چۆن گێڕەرەوەکە لە کاتێکی دیاریکراوی ژیانیدا وردە وردە، بێئاگایانە خەوی لێ دەکەوێت، شی دەکاتەوە. لە سەد پەڕە دواتریشدا، ڕوونی دەکاتەوە چۆن لە خەو هەڵدەستێت؛ پەڕجوو، ئاڵۆزی، دووبارەکردنەوەی خودێک، کە هەموو ڕۆژێک جێگەی خۆی لەژێر ئەو کڵێشە هێمنەدا دەگرێت: ”لە خەو هەستام.“

لە بەرگەکانی دواتردا، پروست گەڕاوەتەوە بۆ هەمان ئەم بیرۆکەیە، بۆ پێشنیارکردنی مەتەڵێک کە ڕێی تێدەچێت،”دەکرێت هەر ڕۆژێک بێت، وەک کەسێکی جیاواز لە خەو هەستین؟“

ئەم جۆرە خەولێکەوتنە، پێی دەگوترێت نوستن وەک قوڕقوشم، وا دەردەکەوێت کە تاک بووەتە خودی خۆی و بەو جۆرە دەمێنێتەوە تا چەند خولەکێک لە کۆتایی هاتنی خەوێکی لەم جۆرە. تاک ئیتر کەسێک نەماوە، بۆیە بۆ ئاوەزی لە کەسێک دەگەڕێت، وەک کەسێک بۆ شتێک دەگەڕێت کە ون بووە. ئایا کەسێک لە جیاتی هەر کەسێکی تر، بۆ خۆی چاک دەبێتەوە؟ بۆچی کاتێک تاک دووبارە دەست دەکاتەوە بە بیرکردنەوە، کەسایەتییەکی تر نییە لەچاو ئەوەی دوێنێ لە تاکدا لەشدار بووە؟ تاک بۆچی ناتوانێت ئەو کەسانە ببینێت، کە لەنێو ملیۆنەها مرۆڤدا، دەتوانێت یەکێکیان بێت؟ لەسەر تاکە، کە بەدرێژایی شەو و بێ هەڵە، کەسێک هەڵببژێرێت؟ چ شتێکە کە ڕێگەمان پیشان دەدات لە کاتێکدا ڕێگرییەکی ڕاستەقینە هەبووە؟ ئایا نائاگایییمانە تەواو بووە؟ یان خەولێکەوتنەکەمانە بەتەواوی جیاوازە لە خودی خۆمان؟

بەدڵنیایییەوە مردن هەبووە، وەک ئەوەی دڵ لە لێدان وەستاوە و لێکخشاندنێکی ڕیتمداری زمان دەمانژێنێتەوە. بێگوومان ژوورەکە، تەنانەت کە پێشووتر یەک جاریش بینیبێتمان، ئەو یادەوەرییانە دێنێتەوە یاد، کە یادەوەرییە کۆنەکان پێوەی لکاون.
marcelproust_2737624b

یان هەندێک یادەوەری، کە بە هەمان شێوە لەنێوماندا نووستوون، بەئاگا دێنەوە؟ لە دوای ئەو پەلاماری چاکبوون و نامۆبوونە دەروونییە، کە خەولێکەوتنە، زیندووبوونەوە لە ساتی لەخەوهەستانماندایە. لە کۆتاییدا دەبێت هەمووشتێک لێکچوو بێت بەوەی کە دێت، کاتێک ناوێک، دێڕێک یان دەنگێک وەردەگرینەوە کە لەبیرمان کردبوو. هەروەها ڕەنگە زیندووبوونەوەی ڕۆح لە دوای مەرگ، وەک دیاردەیەکی یادەوەری ئاسا، باوەڕپێکراو بێت.

ئەم ناوبردنە بۆ پروست، وردەکارییەکی نایابی پەڕجوانەیە، ڕێگەیەکی جوانە بۆ پێشنیارکردنی ئەوە. گەر ئەو لاپەڕە زۆرانەی بۆ ئەم ساتە سەرسوڕهێنەرەی پرۆسەی ژیانکردنی ڕۆژانە تەرخان کردبێت، ئیتر پێویست ناکات لە پێناو ئەوەی هەست بە زیندووبوون بکەین، زیاتر بڵێین: بەسادەیی، پێویستە هەست بەو پەڕجووە بکەین. پێویست ناکات بە کەناردەریادا بڕۆین و بەسەر شاخدا سەربکەوین، تا هەست بە زیندووبوونمان بکەین؛ باشترین ڕێگەیەک کە بە هۆیەوە هەموو ڕۆژێک هەست بە زیندووبوونمان بکەین، خەولێکەوتن و لەخەوهەستانە.

ئەفسانە لەژێر وردەکارییەکاندا حەشار دراوە. مارسێل پروست باشتر لەهەر کەسێک ئەمەی دەزانی؛ ئەو بیرمان دەخاتەوە کە چەند سەرسوڕهێنەرە، خەوت لێ بکەوێت و لە خەو هەڵبستیت.

هاوبەشی بکە

Marcel Proust,