19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ھیچ خراپییەک مەبینە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئاڕت ماگەزین

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

لە زنجیرە فۆتۆی ھیچ خراپییەک مەبینە، عالیە علی سەرنج لەو حاڵەتانە دەدات کە دەبێت دوو شتی جیاواز لە ھەمان کاتتدا ھەبن چونکە بێ یەکتر بوونیان نابێت. عالیە دەڵێت: “لە ژیاندا ئێمە نموونەی بێکۆتا لەو تاک و گروپانە دەبینین کە بە ھۆی شێواز، باوەڕ و کردارەکانیان جیا دەکرێنەوە و دەردەکرێن.  کاتێک ئەمەش ڕوو دەدات دەبێت دوون ھەبن، ئەوانەی ستانداردەکان دەسەپێنن و بڕیار دەدەن، هەروەها ئەوانەی کە لە گشت جیا دەکرێنەوە. ئێمە دەتوانین یەکگرتن یان جیابوونەوە بخوڵقێنین. بۆ ھێنانە ناوەوەی ھەموو کەس، ئێمە پێویستمان بە دیالۆگە، بەڵام مەرج نییە ھەموو دیالۆگێک بە وشە بێت.”

لەم فۆتۆیانەدا کارەکتەرەکان بە چینی جیاوازی کوتاڵ داپۆشراون کە ڕێگری دەکات لە پەیوەندیکردنیان لەگەڵ ھەر شتێک کە مادە نەبێت. ئەو ڕێگرانە چین کە لە کۆمەڵگەدا لێ ناگەڕێت زیاتر ھاوڕێ بین؟ یان ئەو ڕێگرانە تەنھا بیرۆکە، کۆمەڵگە، ترس و جیاکارین؟ ئایا دوور خستنەوە واتە قبوڵنەکردن؟ کاتێک کەسانی دی ڕەت دەکەینەوە بە ھۆی ترسی دەرکرانی خۆمانە؟ چ شتێک ھەیە بۆ پەیپێبردن لە پشت ئەم پەردە و قوماشانەوە؟

کێن ئەوانەی کە بەشێکن لە ئێمە و کێن ئەوانەی بەشێک نین؟

 

هاوبەشی بکە

Photography, SheneMohamad,