ديدى من – بی بی سی فارسی
لە فارسییەوە: سەلیم جەمال
“عەباس كياڕۆستەمى دەرهێنەرى ژيانە، مەرگى لێ نايەت. هونەرمەندى گەورە لە نێوانمان ماڵئاوايیی كرد، بەڵام كارەكانى بۆ هەميشە لە نێو دڵى هەوادارانى لە ئێران و جيهاندا جێگە خۆش دەكات.”
موحسين مەخمەڵباف
“هيچ گومانێكى تێدا نييە كە عەباس كياڕۆستەمى نيگایەکی ناسراو و ناودارى سينەما بوو، لەبەر چەند هۆيەک: ڕەسەنايەتى سينەماكەى، ئەويش بە هۆى بەكارهێنانى دەنگ، وێنە، داستانبێژى، كەش و ديمەن و شێوەى تايبەتى خودى خۆى لە ئاوێتەكردنى چیرۆک و هەقيقەت، كارامەيى بێ نموونەى، تەنزە بێ وێنەكانى و هەروەها لێهاتوويىی ئەو بۆ ڕەخنە گرتن لە خودى خۆى.”
جاناتان ڕۆزنبام
“ئازار لە سەر جگەر و داخ دەچێژين، ڕۆحى شاد و ئارام بێت.”
هومایۆن شەجەریان
كياڕۆستەمى دواى ماوەيەكى زۆر بە هۆى نەخۆشى و ئەنجامدانى چوار نەشتەرگەرى لە ئێران، بۆ چارەسەرى پێويست ڕەوانەى شارى پاريس كرابوو لە وڵاتی فەڕەنسا، تا لە بەرواری ٢٧/٦/٢٠١٦ بە هۆى جەڵتەى مۆخ لە نەخۆشخانەيەكى پاريس گيانى سپارد. مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ئەم سینەماکارە لە ١٠\٧ لە لاڤاسانی بەڕێوەچوو، کە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانەوە.
کیاڕۆستەمی يەكێک لە بەناوبانگترين سینەماکارانی ئێرانە لە ئاستى نێودەوڵەتى و یەکێکە لەو دەرهێنەرانەى چڵەخورماى ئاڵتوونى فێستیڤاڵی فیلمی كانی بە هۆى فيلمى تامى گێلاس بەدەست هێناوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.