25/04/2024
DidiMn Logo
Top

ستايیشى عەباس كياڕۆستەمى لە لايەن هونەرمەندانەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

 ديدى من – بی بی سی فارسی

لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

عەباس كياڕۆستەمى دەرهێنەرى ژيانە، مەرگى لێ نايەت. هونەرمەندى گەورە لە نێوانمان ماڵئاوايیی كرد، بەڵام كارەكانى بۆ هەميشە لە نێو دڵى هەوادارانى لە ئێران و جيهاندا جێگە خۆش دەكات.”

موحسين مەخمەڵباف

موحسین مەخمەڵباف

موحسین مەخمەڵباف

“هيچ گومانێكى تێدا نييە كە عەباس كياڕۆستەمى نيگایەکی ناسراو و ناودارى سينەما بوو، لەبەر چەند هۆيەک: ڕەسەنايەتى سينەماكەى، ئەويش بە هۆى بەكارهێنانى دەنگ، وێنە، داستانبێژى، كەش و ديمەن و شێوەى تايبەتى خودى خۆى لە ئاوێتەكردنى چیرۆک و هەقيقەت، كارامەيى بێ نموونەى، تەنزە بێ وێنەكانى و هەروەها لێهاتوويىی ئەو بۆ ڕەخنە گرتن لە خودى خۆى.”

جاناتان ڕۆزنبام

“ئازار لە سەر جگەر و داخ دەچێژين، ڕۆحى شاد و ئارام بێت.”

هومایۆن شەجەریان

كياڕۆستەمى دواى ماوەيەكى زۆر بە هۆى نەخۆشى و ئەنجامدانى چوار نەشتەرگەرى لە ئێران، بۆ چارەسەرى پێويست ڕەوانەى شارى پاريس كرابوو لە وڵاتی فەڕەنسا، تا لە بەرواری ٢٧/٦/٢٠١٦ بە هۆى جەڵتەى مۆخ لە نەخۆشخانەيەكى پاريس گيانى سپارد. مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ئەم سینەماکارە لە ١٠\٧ لە لاڤاسانی بەڕێوەچوو، کە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانەوە.

13886845_1408863732463709_5675440465905607599_n

گۆڕی عەباس کیاڕۆستەمی

کیاڕۆستەمی يەكێک لە بەناوبانگترين سینەماکارانی ئێرانە لە ئاستى نێودەوڵەتى و یەکێکە لەو دەرهێنەرانەى چڵەخورماى ئاڵتوونى فێستیڤاڵی فیلمی كانی بە هۆى فيلمى تامى گێلاس بەدەست هێناوە.

 

هاوبەشی بکە

Abbas Kiarostami, Homaion, Kiarostami, Mohsen Makhmalbaf, Rossenbaum,