ئالان پەری
خه‌ونێك له قاوه‌خانه‌ی (دالی)
له‌و قاوه‌خانه‌یه‌دا لاشه‌ی مۆمه به‌درۆ-ڕووناككهرهوهكان، جارجار ترپه ترپی خامۆشبوونیان ده‌كرد، كورسی و مێزه ته‌خته ئه‌ستووره‌كان له دانیشتنی من و (ئه‌و) به له‌قه‌له‌ق ده‌كه‌وتن.
ڕاژه‌نینی په‌تی خه‌یاڵ
شیعرم به نۆشینی شه‌راب گۆڕییه‌وه، دڵمم له یه‌كێك له چاڵه گه‌وره‌كانی مانگدا ناشت. سه‌رمای په‌نجه‌كانم گوڵی ده‌ستم ده‌كاته شه‌خته، كێ منی به تاوانبار دیوه با به دووریی خه‌یاڵم خه‌ڵاتی بكه‌م!
وه‌رزی دوای تاڵانییه‌كان
من له وڵاتی ئافه‌رین و چه‌پڵه درۆینه‌كان هه‌ڵهاتم.
سه‌كۆی سه‌مای عه‌شقێكی نه‌زۆك
(من) وه‌ك بهچكهترسێك خۆم له گرمۆڵه‌ی هاوار ون كردبوو، ئه‌وانیش به چه‌پۆكی خۆیان لاشه‌ی وێرانی منیان دهكڕاند.
له هه‌گبه‌ی قاوهگرهوهیهكهوه
باوه‌شت ته‌نها بۆ ته‌مێكی تاریك ده‌كرێته‌وه، سۆنگه‌ی پهرۆشییت ده‌نێژرێت، تامه‌زرۆیت بۆ هه‌ستكردن به له‌رینه‌وه‌ی خۆت له له‌ززه‌تی خۆنووساندنێكدا نامێنێت.
جه‌نگاوه‌ره‌كان پیشه‌یان مردنه
جه‌نگاوه‌ره‌كان ئاشقن، بێهیوا و تا ئه‌وپه‌ڕی بیر له ژیان ناكه‌نه‌وه، بۆ گوڵ ده‌جه‌نگێن بێ ئه‌وه‌ی فریای بۆنكردنی بكه‌ون، بۆ یار خۆیان به كوشت ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی لێوی كیژێك بگه‌زن. بێڕحمن به‌رامبه‌ر به خۆیان، شاعیرانه خه‌باتی مردن ده‌كه‌ن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.