ديدى من – پێگەى فەرمیى شەجەريان
له فارسييەوە: سەليم جەمال
ئەلبوومى خۆراسانيات ناوى بەرهەمێكى نەبيستراوى محەمەدڕەزا شەجەريان و كارى موزيكى پەروێز مێشكاتيانه، كە ڕۆژى ٩/٣/٢٠٢٠ لە ڕێگەى كۆمپانياى ئيرانگام و ماڵپەڕى بيپ تۆنێس پەخش و بڵاو کرایەوە.
لەو بەرهەمەدا بەهره له مۆسيقاى مەقامى شارى خۆراسان وەرگيراوە و لە ڕووى شيعريشەوە، شاعيره كلاسيكيیەكانى وەك باباتاهيرى هەمەدانى و محەمەد تەقيپوور، ناسراو بە مەليكولشوعەراى بەهار، دەبينرێن.
تۆمارى دەنگيى ئەلبوومى خۆراسانيات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٨٧، بەڵام تا ئێستاكە بڵاو نەكرابووەوە. جێگەى باسه كارى موزيكى تەواوى بەرهەمەكە له ئەستۆى گرووپى عارفدا بووە، كە ژەنيارەكانى پێك هاتوون له پەروێز مێشكاتيان (سەنتور، سێتار)، مەنسور سينەكى (تار، ژێتار)، جەمشيد عەندەليبى (شمشاڵ)، محەمەد فەيرووزى (عوود)، ئەردەشير كامكار (كەمانچه، قەيچەك)، بێژەن كامكار (ڕوباب)، ئەرژەنگ كامكار (تۆنبەك).
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.