دوای نزیکەی سێ ساڵ و نیو کارکردن لە ڕۆژی ڕاگەیاندنیەوە، ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠دا وەرزێکی نوێی کارکردنی بە ستافێکی نوێوە ڕاگەیاند: ئاراس عەبدولڵا وەک سەرپەرشتیاری گشتیی ماڵپەڕ، ساڤان عەبدولڕەحمان وەک سەرنووسەر، لاوک ئەبوبەکر وەک بەڕێوەبەری نووسین، ژیوار جەوهەر وەک تەکنیککار، سابات عەباس وەک ئیلوسترەیتەر و هاوناز ڕەزا وەک کارڕاپەڕێنەری ئینستاگرام.
ئەم ستافە دیدگای دیدی منیان نوێ کردەوە و بەرگێکی تریان بە بەری کار و چالاکییەکانی ماڵپەڕەکەدا کرد، هەر لە پەرەپێدانی پەڕاوەکان لە ڕێگەی نووسین و وەرگێڕانەوە، تا دەگاتە ڕێکخستن و سپۆنسەریکردنی چەندین کار و چالاکیی کلتووری.
ئەمانەی خوارەوە، کار و چالاکییەکانی ماڵپەڕی کلتووریی دیدی منن لە ساڵی ٢٠٢٠دا، کە هەر یەکێکیان بە ئامانج و دیدگای کلتوورییەوە ئەنجام دراون و ماڵپەڕەکە ناوی خۆی خستوویەتیە پاڵیان، تا لە ڕێگەیانەوە هەم دیدی من ببێتە براندێکی میدیای کلتووری لە باشووری کوردستان و تەواوی پارچەکانی تری وڵات و بگرە تەواوی دنیادا، هەم بۆ زیاتر پەرەپێدان و گەشەسەندنی کار و چالاکییە کلتوورییەکان، تا وەک ڕابردوو لە پەراوێزدا نەبن و سەنگ و قورسایی ڕاستەقینەی خۆیانیان هەبێت،
هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە، ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من چەندین پەڕاوی جیاوازی بۆ فیگەر و بابەتە کلتوورییە جیاوازەکان کردووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا ئەم پڕۆژەیە بەردەوامیی هەبوو و پەڕاو بۆ ئەم فیگەر و بابەتانەی خوارەوە کرانەوە:
ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من بە ماوەی چوار ساڵ کارکردنی لە بوارە جیاوازەکانی کایەی کلتووردا و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەرفراوان لە سێکتەرەکانی ئەو بوارانەدا، هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابووە بەو ستایلی کارکردنەی هەیەتی، سپۆنسەری میدیایی کار و چالاکییە کلتوورییەکان بکات و بەو کەسایەتییە مەعنەوییەی لە ناو کایەکەدا بۆی خۆی دروستی کردووە، وردەکارییەکانی کار و و چالاکییە کلتوورییەکان بگەیەنێتە هەموان. هەر لەم سۆنگەیەوە و وەک ساڵانی ڕابردوو، دیدی من سپۆنسەریی چەند کار و چالاکییەکی کلتووریی کرد:
لە پاڵ هەر یەکێک لەم کار و چالاکییانەدا کە بۆ ستافی دیدی من وەک پڕۆژە سەیر کراون، لە لاوە ماڵپەڕی دیدی من هەمیشە چالاک بووە و ڕۆژانە چەندین بابەتی کلتووریی تێدا بڵاو کراوەتەوە، لە وێنەی هەواڵ، ڕاپۆرت، وتار و چاوپێکەوتنی جیاواز. لە هەمان کاتدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیدی من بە درێژایی ئەمساڵ چالاک بوون، بە تایبەت لە یوتیوب، کە چەندین ئینفۆگرافیک و ڤیدیۆی بۆنەی کلتووریی جیاوازی بە دەنگ و ڕەنگ تێدا بڵاو کراوەتەوە كه بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕاستی عوسمان وهك گرافیست و هاوبیر زارین وهك دهنگبێژ لهگهڵمان بوون.
بە هەمان نەفەس و گڕوتینی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردن و ئەمساڵی پڕی سەختی و ناخۆشی، دیدی من بەردەوام دەبێت. هەر لەم دێڕەوە بە گرنگی دەزانێت سوپاسی زۆر بۆ هەر یەکێک کەسانە بنێرێت کە لە ئاستی خۆیانەوە و بەوەی توانیویانە و زیاتریش، هاوکاری دیدی من بوون لە تەواوی بەشە جیاوازەکانی ماڵپەڕەکە، هەر لە وەرگێڕەکانەوە تا دەگاتە هاورێیەک کە بابەتەکانی بڵاو کردووینەتەوە. چەندبارە سوپاسگوزارین، بە هیواین ساڵی نوێتان پڕ بێت لە کامەرانی و پێکەوە بەردەوام بین و کاری زۆرتر بکەین.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.