پۆرشیا نیڵسن
وهرگێڕانی: پاسار شێرکۆ
شیعری”چاڵێك له ڕێگهمدایه” نووسینیژنه شاعیر و گۆرانیبێژی ئهمریكی پۆرشیا نیڵسنه. شیعرهكه خودنووسینهوهی ژیانی پۆرشیایه له پێنج چاپتهری كورتدا كه تێیدا باس له قۆناغه جیاوازهكانی گۆڕانی سایكۆلۆژیا دهكات.
(بەشی یەکەم)
بەشەقامەکەدا دەڕۆیشتم
ئەوە چاڵێکی قوڵە لە ناوەڕاستیا
کەوتمە ناوی
سەرگەردان بووم، من بێهیوام
گوناهی خۆمی تیانییە
ماوەیەکی زۆری پێ چوو تا هاتمەدەر
(بەشی دووەم)
بەهەمان شەقامدا دەڕۆیشتم
چاڵێکی قوڵی تیا بوو
دووبارە کەوتمە ناوی
بڕواناکەم لە هەمان شوێن
کەوتبمە هەمان چاڵەوە
بەڵام گوناهی خۆمی تیانییە
کاتێکی زۆرم دەوێت تا بێمە دەر
(بەشی سێهەم)
دووبارە بەو شەقامەدا ڕۆشتمەوە
چاڵێکی قوڵی تیایە
من دەیبینم
کەچی دیسان کەوتمەوە ناوی
خووم پێوە گرتووە
چاوم زەق زەق دەبینێت و دەزانم لە کوێدام
خەتای خۆمە
دەسبەجێ هاتمە دەرێ
(بەشی چوارەم)
بەهەمان شەقامدا دەڕۆیشتم
چاڵێکی قوڵی تیا بوو
نەکەوتمە ناوی
خۆم لێ لادا
(بەشی پێنجەم )
بەشەقامێکی دیکەدا ڕۆیشتم!
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.