دیدی من – ئالان پەری
”جارێکی تر کورد یەکسانە بە جەنگ و جەنگ یەکسانە بە کورد”
لە میانەی فێستیڤاڵی ئاڵوگۆڕی ئەدەب LITERATUREXCHANGE لە شاری ئاهووس-دانیمارک وەشانخانەی ئاژانسی شیعر و دەستەی ئەدیتۆرانی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی هەڵدەستێت بە پێشکەش کردنی چەند کۆڕ و دیدارێکی ئەدەبی لەو فیستیڤاڵە لەگەڵ چەند شاعیرێکی کورد و شاعیرانی دانیمارکی لە سانت لوکاس ی شاری ئاهووس لە ڕۆژانی 11 و 12 ی مانگی 6.
چالاکییەکان پێکهاتووە لە بەستنی کۆڕی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیرانی کوردی نیشتەجێی دانیمارک: ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی. هەورەها ناساندنی ئەدەب و شیعری کوردی و دانیمارکی بە یەکدی لە ڕێی چەند دیدار و کۆڕی شیعرخوێندنەوەوه.
پڕۆژەی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی:
”ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی” کە تیایدا زیاتر لە 70 شاعیری سەرجەم پارچەکانی تری کوردتسان بەشدارن و وەشانخانەی ئاژانسی شیعر لە کۆپنهاگن بە هاوکاری وەشانی نووسیار لە کۆتایی ئەم ساڵدا هەڵدەستێت بە چاپ بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە. بۆ چێژ وەرگرتنی هەندێک لە شاعیرانی نێو ئەنتۆلۆژیاکە وەشانخانەی ئاژانسی شیعر هەڵدەستێت بە چاپکردنی گۆڤارێکی تایبەت بۆ 23 شاعیری کورد کە هەڵبژاردەی شاعیرانی سەرجەم پارچەکانی کوردستانن و بە زمانی دانیمارکی لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب لە شاری ئاهووس – دانیمارک پێشکەش دەکرێت. لە هەمان کاتدا کۆڕ و دیدارەکان دیالۆگێکی باش دەبێت بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە ئەدەبی کوردی لەگەڵ شاعیر و خوێنەرانی دانیمارک بەتایبەت شاعیرانی دەڤەری یولاند و شاری ئاهووس بە ئامادەبوونی چەند شاعیرێکی کورد لە ڕۆژی شەممە 12 ی مانگی 6 لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب.
ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی بە شێکە لە زنجیرەی ناساندنی شیعری جیهانی کە وەشانخانەی ئاژانسی شیعری دانیمارکی کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ دەکات. یەکەمین زنجیرەش شیعری نوێی بۆسنایی بوو کە لە فیستڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەبی ساڵی 2018 پێشکەش کرا. ئامانج لە دەرکردنی ئەم زنجیرە کتێبی شیعری جیهانی بە دانیمارکییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی ئەو ناوچەیە تەنها لە ڕێی جەنگ و کوشتار و نەهامەتییەوە بە دانیمارکییەکان ناسراون و لە هەندێ کاتدا وەک وڵاتانی خوێن و بەربەری پێناسە دەکرێن. ئەم پڕۆژەیە هەوڵێک بۆ دانیمارکییەکان دەرەخسێنێت تا لەڕێی شیعر و ئەدەبەی ئەو وڵاتانە دەروازەیەکی هونەری و کلتوری واڵا بکات بۆ خوێنەری دانیمارکی.
کوردەکان لە رێی شۆڕشیان لە دژی چەوساندن و خەفەکردنی کەلتوور و ئەدەبی خۆیان لەلایەن داگیرکراونیان وای کردووە ئەم وتە باوەی خۆیان بڵێنەوە: ” تەنها چیاکان هاوڕێی کوردن” لە چەوساندنەوەی کوردەکان لەلایەن ڕژێمەکانی ترەوە وای کرد جارێکی تر ڕۆژئاوا لە نیوەی رێگادا بەجێیان بهێڵێت و بەتەنیا لە خەمی ئازادی و شۆڕشیان بمێننەوە. شیعری کوردی هەوڵیداوە ڕەنگدانەوەی ڕەوتی خەباتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی بە درێژایی ٥٠ ساڵدا بینا بکات.
پڕۆگرامی کۆڕ و دیداری ئەدەبی:شیعری نوێی کوردی – شاعیرانی کوردی – دانیمارک و کوردستان
شیعری نوێی کوردی – ئاڵووگۆڕی کەلتووری لە تاراوگە
نیلس هاو – ساتەوەختی بەختەوەری
ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی – دیداری کوردی – دانیمارکی
شاعیرانی بەشداربووی ژمارەی تایبەتی گۆڤاری ئاژانسی شیعر کە تەنها بۆ شاعیرانی ئەنتۆلۆژیای کوردی تەرخان کراوە:
Alan Pary
Kajal Ahmad
Hero Kurda
Choman Hardi
Farhad Shakely
Lazo Azad
Ahmadi Mala
Nazand Begikhani
Hiwa Qadir
Dastan Barzan
Aref Hamza
Xunava Ayoub
Xunav Kano
Ibrahîm Hisso
Dara Kurdo
Ciwan Qado
Sherko Bekas
Arsalan Chalabi
Somayeh Fallahi
Nasrin Shafiee (Hana)
Jalal Malekshah
Farhad Shahmoradi
Eskere Boyik
Ezîzê Gerdenzerî
Adil Erdem
Fatma Savcî
Rojen Barnas
Selim Temo
Seyhmus Dagtekin
بەرگی گۆڤار: تابلۆی نیگارکێشی کورد عەلی جۆڵا
ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێێ کوردی بە هاوکاری وەشانی نووسیار و ئەنجومەنی هونەری دانیمارکی ئامادە دەکرێت.
لینکی سەرجەم کۆڕ و دیدارەکان لە فەیسووک:
—
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.