29/03/2024
DidiMn Logo
Top

گروپی کلتووریی مانا٤ و فێستیڤاڵی خانمانی میزۆپۆتامیا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

گروپی مانا٤، گروپێکی کلتووریی هونەرییە و لە لایەن ئالان پەری، میدیا بێگەرد، ئامانج عیسا و نەوزاد ئالانی‌ـیەۆە دروست کراوە و ئامانجی سەرەکیی دروستکردنی ئەم گروپە بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی گروپەکە، پاراستنی کلتوورە. بڕیاریشە یەکەمین چالاکیی ئەم گروپە لە ڕۆژانی ٦-٧\٨\٢٠١٦، لە وڵاتی دانیمارک بەڕێوە بچێت.

13394189_1015862515162803_5389184187833991370_n

دەربارەی دروستبوونی ئەم گروپە، ئالان پەری، ئەندامی گروپەکە بۆ دیدی من گوتی: “گروپی مانا٤ لە ١\٥\٢٠١٦ دامەزرا، ڕاستەوخۆ دوای بەشداریکردنمان لە فێستڤاڵی هیوایەک بۆ ژیان کە بریتی بوو لە نماییشە شیعرێک بە ناوی ئاهەنگی مەرگ، کە بۆ قوربانییان و نەهامەتیی کورد بەشداریمان کردبوو لەگەڵ چەند هەڵبەستڤانانێکی کورد و دانیمارکی، زۆر بە پێویستیمان زانی کە هەر چوارمان، من، میدیا بێگەرد، ئامانج عیسا و نەوازد ئالانی، گروپێکی کلتووریی هونەری دروست بکەین لە دانیمارک، کە کار لەسەر هونەر و دەرخستنی جوانییەکان دەکات، بە پشتبەستن بە ئەزموونی هەر یەک لە ئەندامانی گروپ و بە هاوکاریی هاوڕێیانی گروپەکە.”

13450710_1015862498496138_7766833562335759829_n

دەربارەی یەکەمین چالاکیی گروپەکەیان، ئالان پەری گوتی: “فێستیڤاڵی خانمانی میزۆپۆتامیا، یەکەم دەستپێکی چالاکیی گروپەکەمان دەبێت و تیایدا چەندین گروپ و هونەرمەند و نووسەر بەشدار دەبن. ئامانجی سەرەکیی ئەم فێستیڤاڵە جەختکردنە لەسەر ڕۆڵی خانمانی میزۆپپتامیا لە ڕابردوو و لە ئێستادا، هەر بۆیە بەپێی توانا فێستڤاڵەکە کاری زۆربەی خانمانی میزۆپۆتامیا دەگرێتە خۆی.”

هاوبەشی بکە

AlanPari, ArasAbdulla, Art, Culture, Denimark, Mesopotamia,