دیدی من
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
’پێیه‌كانم له ئێرانه و سه‌رم له هه‌موو شوێنێك.‘ – عه‌باس كیاڕۆسته‌می
گه‌وره ده‌رهێنه‌ر و سینماكاری جیهانییعه‌باس كیاڕۆسته‌می، به‌رواری ٤\٧\٢٠١٦ له پاریس، له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئه‌و زیاتر وه‌ك سیناماكارێك ناسراوه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگه، له‌وانه، خەڵاتى چڵەخورمای ئاڵتونیی فێستيڤاڵى کان. هاوكات له هونه‌ره‌كانی فۆتۆگرافی و شێوه‌كاری شاره‌زایی هه‌بووه و شاعیرێكی زۆر باشیش بووه. یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی فیلمه‌كانی كیاڕۆسته‌می هه‌یانه، سه‌ركه‌وتووانه تێكه‌ڵكردنی خه‌یاڵ و هه‌قیقه‌ته؛ كه‌واته ئێستا هۆكاری ناوه‌زایی و تایبه‌تیی فیلمه‌كانی كیاڕۆسته‌می ئاشكرایه.
عه‌باس كیاڕۆسته‌می پێی وابوو فۆتۆگرافی دایكی سینه‌مایه و خۆی به قه‌رزداری هونه‌ری فۆتۆگرافی ده‌زانی. ئه‌و ده‌یگوت، ’من قه‌رزداری فۆتۆگرافیم به‌هۆی شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی ١٩٧٩، چونكه ئه‌و كاته زۆر سه‌خت بوو بتوانی فیلم – وێنه‌ی جوڵاو – دروست بكه‌یت. ده‌بوو به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر تۆماركردنی دیمه‌نه‌كان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌ستم كرد به گرتنی فۆتۆ- وێنه‌ی جوڵاو. دواتر هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به چالاكییه‌كی هاوته‌ریب بۆ دروستكردنی فیلم. ئه‌وان كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌كدییه‌وه هه‌یه.‘ كیاڕۆسته‌می زیاتر ئاره‌زوو ده‌كات فۆتۆكانی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بگرێت، ’ئه‌مه به‌هه‌مان شێوه بۆ فیلمه‌كانیشم ڕاسته: من فیلمی زیاترم له ناوچه گوندنشینه‌كان تۆماركردووه وه‌ك له شاره‌كان.‘ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا چ شتێك هانی ده‌دات بۆ فۆتۆگرافی، گوتی، ’ڕووناكی: مه‌زنترین شێوه‌كار و فۆتۆگرافه‌ری هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان.‘ كیاڕۆسته‌می دوای ته‌واوكردنی هه‌ر فیلمێك، كامێراكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد و به‌ده‌م پیاسه كردنه‌وه وێنه‌ی ڕووناكی و گرده‌كانی ده‌گرت.
’بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵه فۆتۆی با و باران، بیرۆكه‌یه‌كی له‌مێژینه‌م بوو. من چه‌ندین ساڵم به ته‌ماشاكردنی سروشت له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌مه‌وه گوزه‌راندووه، له سروشتی گونده‌كان، له دڵۆپه‌ی باران و كاریگه‌ریی ڕوناكی له‌سه‌ریان، ڕاده‌مام. ئه‌وكات، هه‌وڵم دا له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌مه‌وه وێنه بگرم، به‌ڵام كامێرای فیلمم به‌كار ده‌هێنا و نه‌مده‌توانی كاریگه‌رییه‌كی باشی ڕوناكیم ده‌ستبكه‌وێت بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی باش. كاتێكیش كه كامێرای دیجیتاڵیی په‌یدابوو، به خۆم گوت: ده‌ی ئێستا ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بیرۆكه‌كه‌م. ده‌متوانی به ڕوناكییه‌كی كه‌میشه‌وه ئیشی خۆم بكه‌م. كاتێكیش شۆفێرییم ده‌كرد، به‌ده‌ستێك سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌گرت و به ده‌ستێكیش فۆتۆم ده‌گرت. به‌ڵام نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌م گوتبا – نامه‌وێت دوایی بڵێن شۆفێرێكی خراپ بووه.
تێبینی ئه‌وه‌م كردبوو كه ئێمه ناتوانین ئه‌وه ببینین كه له‌به‌رده‌ممانه، تاوه‌كوو له چوارچێوه‌یه‌كدا نه‌بێ. من جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌ك چوارچێوه به‌كارده‌هێنا و فڵچه‌كانیشم بێ جووڵه ده‌كردن – ده‌مویست دڵۆپه بارانه‌كان له‌سه‌ر شووشه‌كه بمێننه‌وه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له فۆتۆدا ده‌یانبینین – زه‌رد، قاوه‌یی، سه‌وز، ڕه‌ش – به‌هۆی ڕوناكییه‌وه‌یه، ئێمه قه‌رزداری ڕوناكیین. ئه‌وه وێنه‌دانه‌وه‌ی ڕوناكییه له‌سه‌ر دڵۆپه بارانه‌كان كه مانا به وێنه‌كان ده‌به‌خشێ.‘
ده‌رگا بێ كلیله‌كان دوایین كاری كیاڕۆسته‌می بوو، كه له ساڵی ٢٠١٤ بۆ یه‌كه‌مین جار له مۆزه‌خانه‌ی ئاگا خان، له شاری تۆرنۆتۆی كه‌نه‌دا، به شێوازی ئینسته‌ڵه‌یشن پیشان درا، پێشانگاكه تا به‌رواری ٢٧\٣\٢٠١٦ به‌رده‌وامیی هه‌بوو. فۆتۆكان هه‌مووی فۆتۆی ده‌رگای داخراون و به ماوه‌ی دوو ده‌یه له وڵاته‌كانی فه‌ره‌نسا، مه‌غریب، ئیتاڵیا و ئێران گرتوونی، به شێوه‌ی گه‌وره چاپكران و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له شیعره‌كانی، ده‌رباره‌ی ده‌رگا و كلیل، كه هه‌ر له هایكۆ ده‌چن
ده‌رگاكان له ژیانی ئێمه‌دا زۆر گرنگن. ئه‌وان ده‌ره‌وه له ناوه‌وه جیا ده‌كه‌نه‌وه، ده‌هێڵن بچینه ژووره‌وه و بێینه ده‌ره‌وه؛ پێشوازیت لێ ده‌كه‌ن یان فریوت ده‌ده‌ن، نهێنییه‌كان ده‌شارنه‌وه، ده‌یانپارێزن و ده‌یانهێڵنه‌وه. له ئه‌ده‌بیاتیشدا وه‌ك مێتافۆرێك بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ به‌كارده‌هێندرێت، به تایبه‌تی له شیعری فارسی‌دا.
بۆچی وێنه‌ی ده‌رگات گرتووه؟
كیاڕۆسته‌می: له دیواره‌وه ده‌ستم پێ كرد، دواتر دیواره‌كان به په‌نجه‌ره‌كانیان ناساندم، دواتریش په‌نجه‌ره‌كان به ده‌رگاكانیان ناساندم، به‌ڵام ئاشنایه‌تیشم له‌گه‌ڵ دار و به‌فر هه‌یه. كۆمه‌ڵێك مۆتیفم هه‌ڵبژاردووه، له ده‌رگاكان، هه‌وره‌ها دیواره‌كانیش، ئه‌وه ژیانه، تێده‌په‌ڕێت. هه‌ر ده‌رگایه‌ك له‌م ده‌رگایانه وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه له پشته‌وه‌ی ده‌رگاكه ده‌ژی. له ئێستادا، هه‌ژماریی فه‌یسبووك وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌كاریده‌هێنێ
ڕێگا
به‌فر
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.