لە فارسییەوە: مەریوان هەڵەبجەیی
بۆ نورا بارنیکڵ
کۆتاییی فێبریوەریی ١٩٠٤
دبلن
نورای ئازیزم، ئەمشەو کاتێک پیاسەم دەکرد و بیرم لە گۆرانییەکی کۆن دەکردەوە کە ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش پاشای ئینگلتەرا، هێنری هەشتەم، پاشایەکی شەهوەتباز، نووسیبووی، لە ناخی دڵەوە ئاهێکم هەڵکێشا. ئەم ئاوازە هێندە دڵگیر و دڵخۆشکەربوو وەک بڵێی لە دڵێکی سادە و غەمگینەوە هاتبێتە دەر، بۆت دەنێرم و هیوادارم بە دڵت بێت. سەیرە لە گۆمە قوڕاوییەکانەوە، فریشتەکان ڕۆحی جوانی بانگ بکەن. وشەکان، بە جوانییەکی تەواو و بە موزیکەوە، تەنیایییەکی لێڵ و نادیار و ماندوو دەردەبڕێت کە من هەست دەکەم ئاوازێکە بۆ عود نووسراوە.
ئاواز
بۆ موزیک
ئاخ، ئەو ئاخانەی کە لە دڵمەوە دێنە دەرەوە
برینم تیا دەچێنن و غەمگینم دەکەن
کەواتە دەبێت لە ئەوینەکەم جیا ببمەوە
ماڵئاوا، شادیم، تا ئەبەد، ماڵئاوا
نەمدەویست ڕایگرم و
لە نێوان قۆڵەکانمدا بیگووشم،
ئێستاش بە ئاخگەلێکی زۆرەوە
ماڵئاوا، شادیی من، بەخێرهاتیت، ئەی ئازار!
ئاخ! پێم وایە هێشتا هەر دەتوانم
“هەر وەک چۆن لەگەڵ خودادا؟”
هیچ شادییەک لەگەڵ ئەودا بەراورد نەکەم
تا لە دڵمدا بە درەوشاوەیی بیهێڵمەوە
هێنری هەشتەم
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.