دیدی من – فرانس تی ڤی ئینفۆ
لە فەڕەنسییەوە: فاتیح فروومەند
ستینگ،بە کۆنسێرتەکەی بە شێوازێکی سەمبۆلیک و لە ئاستێکی بەرزدا، یادی قوربانییەکانی پارساڵی لە پاریس بە موزیک زیندوو کردەوە.
خولەکێک بێدەنگی، پاشان ئەم وشانە: “ئێمە ئەمشەو دوو ئەرکمان لەسەر شانە: یەکەمیان یادی ئەم کەسانە زیندوو دەکەینەوە کە پارساڵ گیانیان لە هێرشەکەی ئێرە لەدەست دا، پاشان دەبێت ئەمشەو لێرە لەم شوێنە مێژووییە جەژن بۆ ژیان و موزیک ساز بکەین.”
ستینگ بەم جۆرە لە رۆژی ١٢/١١/٢٠١٦ کۆنسێرتەکەی دەست پێ کرد و دەرگەی هۆڵەکەی پاش ساڵێک تێپەڕ بوون لە هێرشەکەی پاریس کردەوە و لە ناویاندا هەست و سۆزی بوژاندەوە.
ئاوازی لاواز بۆ دەستپێک
بینەرەکان چاوەڕێی کۆنسێرتێکی کلاسیکییان لە ڕابەری کۆنی گروپی پۆلیس دەکرد، بەڵام بە پێچەوانە، کۆنسێرتەکە بە پارچە موزیکێکی سەمبۆلیک دەستی پێ کرد: لاواز، کە تیایدا دەنگی گۆرانیبێژەکە دەبیسترا، دەیگوت: “ئەگەر تۆ دەتزانی کە ئێمە چەندە ناسک و لاواز بووین.” ئەو لە ماوەی کاتژمێرێک و نیو چەندین پارچە موزیکی تری وەک Roxane، Message in a bottle Every breath you take پێشکەش کرد کە بە هاودەنگیی بینەران لە ناو هۆڵەکە بە شێوازێکی تایبەت دەنگی دەداوە. یەکێک لەم ئاوازانەی کە هۆڵەکەی وەگەڕ خستبوو، دواهەمین ئاوازی ستینگە بە ناوی ئینسائڵا، کە ئەمە ووشەیەکی شکۆمەندە. ستینگ ئەم ئاوازەی تایبەت بۆ پەنابەران دروست کردووە. ئەو کۆنسێرتەکەی بە پارچە موزیکێک کە پێشکەشی کرد بە James Foley، رۆژنامەنووسی قوربانیی دەستی داعەش، تەواو کرد و بە سەردانی دروشمی بژی بەتەکلان لەسەر تەختەی شانۆ چووە دەرەوە.
لە ناو خەڵکدا، ڕێز لە زیندووماوەکان و قوربانییەکانی کۆنسێرتی Eagles of Death Metal لە ١٣/١١/٢٠١٥ گیرا، کە تیایدا ٩٠ کەس بوونە قوربانیی دەستی سێ تیرۆریستی جیهادییەکان لە ناو هۆڵی بەتەکلان. هەندێک لە بینەران بە گووڵەوە هاتبوون و ناو هۆڵەکە هەندێک لە خەڵک بە سەردانی هاواری شادی و هەندێکی تر بە فرمێسک هەست و سۆزی خۆیان دەردەخست.
کراونەوەی دووبارە لە رێگەی موزیکەوە
لەم کۆنسێرتەدا چەندین کەسایەتیی بەرچاو ئامادە بوون، لەووانە ئاننێ هیدالگۆ شارەوانی پاریس، ئەودرێی ئۆزۆلای وەزیری رۆشنبیری، پاتریکا کاس گۆرانیبێژ، ژان چێرهاڵ و لۆو دۆیڵۆن کە بەر لە کۆنسێرت جەختی خستە سەر گرنگیی ئامادەبوون لەم کۆنسێرتەدا. داهاتی ئەم کۆنسێرتە پێشکەش دەکرێت بە دوو ئەنجوومەنی ژیان بۆ پاریس و ١٣ی نۆڤەمبەر: برایەتی و ڕاستی.
جۆرج سالینس سەرۆکی ئەنجوومەنی ١٣ینۆڤەمبەر: برایەتی و راستی، کە کچەکەی بە ناوی لۆلا لە رووداوەکەی ساڵی پار لەدەست داوە، سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی هۆڵی بەتەکلان دەڵێت: ”دووبارەکرانەوەیەک لە رێگەی موزیک و جەژن لە دژ بە مەرگ و تاریکی.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.