دیدی من – كهڵتراكۆلێكتیڤا
ئۆلیمپیا ڤیلاگران
له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
زۆربه‌ی جاره‌كان ئیلهامی نووسینی شیعرێك په‌یوه‌ندیی به توانای جوانیناسیی نووسه‌ره‌كه‌وه هه‌یه. هه‌ندێ سات هه‌ن له شیعره‌كه‌دا كه ده‌بێ له ڕێگه‌ی مێتافۆره‌وه به ماناكه‌ی بگه‌ین، هه‌ندێ ساتی دیكه‌ش هه‌ن كه ته‌نها ئه‌و كاته لێی تێده‌گه‌ین كه ئه‌و تێما و بیركردنه‌وانه ده‌دۆزینه‌وه كه نووسه‌ر له نووسینه‌كانیدا به كاریان ده‌هێنێ. شیعر به ته‌نها ئیستاتیكا و ڕیتم نییه، كۆنتێكستیشه. هه‌ر كه چینه سه‌ره‌تاییه‌كانمان هه‌ڵدایه‌وه، ده‌توانین ئه‌و هێما مێژوویی و سۆسیۆكلتوورییانه ببینین كه له نووسینه‌كه‌دا هه‌ن.
له كاتی شیكاركردن و ڕانانی نووسینێكدا، هه‌میشه سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و تۆن و بابه‌ت و ته‌كنیكانه‌ی له نووسینه‌كه‌دا به كار هاتوون، به‌ڵام دواجار تێكسته‌كه بابه‌تییانه له لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه ڕاڤه ده‌كرێت و شی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه ته‌نها ئه‌و كاته ڕوو نادات كه ده‌مانه‌وێت له كۆپله شیعرێك تێبگه‌ین، به‌ڵكو ئه‌و كاتانه‌ش ڕوو ده‌دات كه له نیگارێك ڕاده‌مێنین، كه گوێ له پارچه موزیكێك ده‌گرین، یان كاتێك ته‌ماشای فۆتۆیه‌ك ده‌كه‌ین. هه‌ر یه‌كێك له پێكهاته‌كانی فۆتۆ، له فرهیمینگهوه بیگره تا كۆمپۆزیشن، چۆنێتیی به‌كارهێنانی ڕه‌نگ یان ڕه‌شوسپی، سێبه‌ر و ڕووناكی، ته‌نی ناو وێنه‌كان یان بۆشایی، ته‌واوی ئه‌م پێكهاتانه به‌ها و مانا ده‌به‌خشن به فۆتۆكه. چه‌شنی شیعرێك، ئه‌م فۆتۆیانه‌ش له قووڵیی هه‌ستێك یان جوانیی ساته‌وه‌ختێك ده‌دوێن.
ئه‌سترید ڤێرهۆیفی هونه‌رمه‌ند چه‌ند فۆتۆیه‌كی شیعریی گرتوون كه سروشتی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌خات. كاره فۆتۆگرافییه‌كانی ئه‌و بوونه ده‌رده‌خه‌ن كه له‌ودیو قه‌ڵایه‌كی نادیار، بێده‌نگییه‌ك، لۆجیك و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ماندووكهردا شاردراوه‌ته‌وه. زنجیرهفۆتۆكانی ڤێرهۆیف كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو له لاوازترین بارودۆخیاندا پێشان ده‌ده‌ن له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و سروشته‌ی چوارده‌وری داون و ده‌یانپارێزێت، له په‌یوه‌ندیدان.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی دیكه، نه‌ك ته‌نها فۆتۆگرافه‌ره‌كان، ڤێرهۆیف شیكاری فرۆیدیی به كار هێناوه بۆ دروستكردنی تێمای كۆمپۆزیشنهكانی. سیگمۆن فرۆید ئیلهامی به ڤێرهۆیفی فۆتۆگرافه‌ر به‌خشیوه هه‌ستگه‌لێك ڕام بكات كه له نه‌سته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و په‌یوه‌ستیشن به دروستبوونی شوناسه‌وه.
هه‌ر له یه‌كه‌م تێڕوانینه‌وه، ده‌كرێ بڵێین سندووقێك هیچ مانایه‌كی نییه كاتێك له ده‌شتێكدا داده‌ندرێت، به‌ڵام ئه‌و كاته گرنگییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه جه‌سته‌كه دابه‌ش ده‌كات و له بۆشاییدا به‌رزی ده‌كاته‌وه. باڵۆن، باڵنده، دره‌خت، له‌و كۆنسێپتانهن كه له یاده‌وه‌ریی ئێمه‌دا به قووڵی ڕه‌گیان داكوتیوه. ئه‌ی ئه‌وه چییه كه وا ده‌كات ئه‌م كارانه ئاوا سه‌رنجڕاكێش بن؟ هیچ كام له‌و كاره‌كته‌ر و ئۆبجێكتانه هۆكارێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه بن. كوالێتیی كه‌سه‌كان، شوێن و شته‌كان كه هه‌ر له خه‌ونێك ده‌چن، ڕاستییه‌كی نائاگایی بێكۆتا ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌م فۆتۆیانه ئه‌نجامی وێناكردنی خهونئاسای ساتێكی نائاگایی، فانتازیا یان خه‌یاڵن. ئه‌وان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن له نه‌ستمان تێبگه‌ین، ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌سته‌كانمانی لێ كۆ ده‌بنه‌وه و بارودۆخی ده‌روونمان له ڕاسته‌قینه‌ترین دۆخی خۆیدایه‌تی.
سروشتی مرۆڤ ئه‌وه نییه كه ئێمه تێیگه‌یشتووین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ لێی ده‌رباز ببین. له ساتی ته‌نیاییماندا له ناوه‌ڕاستی بیابانێكیدا، له ناوه‌ڕاستی مۆتهكهیهكدا، له ژێر ڕووناكیی مانگه‌شه‌ودا، ئا له‌و كاتانه‌دایه كه نه‌ستمان خۆی به‌یان ده‌كا. به‌پێی تیۆرییه‌كانی سیگمۆن فرۆید و فۆتۆ سووریالییهكانی ڤێرهۆیف، ئێمه زۆر به‌ئاگاین، ئێمه هه‌واین، ئاگرین، ئاوین، زه‌وی و شتێكی دیكه‌شین كه به گهردوونمانهوه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش وامان لێ ده‌كات به نامۆترین ڕێگه و شێواز ئاره‌زوو بكه‌ین، ئه‌ڤین بكه‌ین، هه‌ست بكه‌ین.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.