دیدی من – سینهنووچه
فیلمی زهری ده‌رهێنه‌ری كورد كازم ئۆز له 44همین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی ورزبۆرگ له ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاتی سێیه‌م باشترین فیلمی به ده‌ست هێنا.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، فیلمی خه‌ڵكی چی ده‌ڵێنی ده‌رهێنه‌ری پاكستانی ئیرام هاگ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرت و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژی خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست هێنا.
فیلمی زهر بەرهەمی ساڵی 2016ی وڵاتی توركیایە و دوای چەند مانگێك نمایشی لەو وڵاتە، قەدەغە كرا. پاشان له چه‌ندین فێستیڤاڵی نێوخۆیی و نێودوڵه‌تی پیشان درا و بووه‌ته خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات و هێشتاش بەشداریی تر دەكات. فیلمەكە حیكایەتی دروستبوونی گۆرانییەكی فۆلكلۆری كوردیی باكووری كوردستان دەگێڕێتەوە، كە گەنجێكی نائومێدی بێ‌شوناسی كورد لە ئەمەریكاوە دەهێنێتەوە بۆ گوندە دوورەدەست و پەروێزخراوەكانی باكووری كوردستان و ئومێد و شوناسی خۆی تێدا بە دەست دەهێنێتەوە.
شایەنی باسە فیلمی زەر لە ماوەی ڕابردوودا لە باشووری كوردستان لە سلێمانی، سینەما سالم بۆ ماوەی چەند مانگێك نمایشی كرد و بینەرێكی بەرچاوی هەبوو.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.