ديدى من – ڕۆیته‌رز
له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
دوو ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه‌ی هۆڵیوود، لیۆناردۆ دیكاپریۆ و بڕاد پیت له پڕۆژه‌ی داهاتووی كوینتین تارانتینۆ به‌شدار ده‌بن، كه فیلمێكه ده‌رباره‌ی كوشتاره‌كه‌ی چارلس مانسۆن له هۆڵیوود له ساڵی 1969.
ستۆدیۆی سۆنی پیكچه‌رز، چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه فیلمه‌كه ناوی ”ڕۆژێک له ڕۆژان له هۆڵیوود“ ده‌بێت و هه‌ردوو ئە‌كته‌ران لیۆناردۆ دیكاپریۆ و بڕاد پیت له فیلمه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه ئه‌م دوو ئەكته‌ره پێكه‌وه له فیلمێكدا به‌شدار بن.
سۆنی پیكچه‌رز له به‌یاننامه‌یكدا ڕایگه‌یاند: ”هه‌ردووكیان ناڕه‌حه‌تن و ناتوانن له هۆڵیوود بژین، شوێنێك كه چیتر نایناسنه‌وه، به‌ڵام ڕیك (دیكاپریۆ) دراوسێیه‌كی زۆر به‌ناوبانگی هه‌یه… شارۆن ته‌یت“.
ته‌یت، خانمه‌ئه‌كته‌ری دووگیان و هاوژینی ڕۆمان پۆلانسكی، له ساڵی 1969 كوژرا له لایه‌ن شوێنكه‌وتوانی مانسۆن، یه‌كێك له ناودارترین تاوانباره‌كان له ئه‌مه‌ریكا. مانسۆن له نۆڤه‌مبه‌ری 2017، له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا و له زینداندا كۆچی دوایی كرد.
بڕیاره فیلمه‌كه له ئۆگه‌ستی 9ی 2019، 50 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی ته‌یت و هاوڕێكانی به چه‌قۆ یان گوللـە كوژران، بڵاو بكرێته‌وه.
تارناتینۆ گوتی كه ماوه‌ی پێنج ساڵ كاری له‌سه‌ر سیناریۆی فیلمه‌كه كردووه و نزیكه‌ی ته‌واوی ژیانیشی له لۆس ئه‌نجلس ژیاوه، ”له ساڵی 1969یشدا ئه‌وكات ته‌نها حه‌وت ساڵ بووم.“
له به‌یاننامه‌كه‌دا گوتی: ”دڵم زۆر خۆشه كه ئه‌م چیرۆكه‌ی لۆس ئه‌نجلس و هۆڵیوود ده‌گێڕمه‌وه كه چیتر بوونی نه‌ماوه. ناشتوانم له‌وه زیاتر دڵخۆش بم به به‌شداریكردنی دیكاپیریۆ و پیت له فیلمه‌كه‌دا.“
دیكاپیریۆ له ساڵی2016 خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین ئەكته‌ر به ده‌ست هێنا بۆ ڕۆڵگێڕانی له فیلمی گه‌ڕانه‌وه له مردن، له كاتێكدا پیت دوو جاران به‌ربژێری ئۆسكار بووه بۆ ڕۆڵبینین له فیلمه‌كانی مه‌نیبۆڵ و كه‌یسه نامۆكه‌ی بێنجامین به‌تن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.