دیدی من – كتێبی نامه‌كانی نێوان هێنری میله‌ر و ئه‌ناییس نین
له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
”چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێ مه‌كه ژیر بم!“
له ساڵی 1932، چه‌ند مانگێك دوای یه‌كه‌م یهكتربینینیان له پاریس و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان هاوژیندار بوون، نووسه‌ری كوبی ئاناییس نین و ڕۆماننووسی بهناودهنگ هێنری میله‌ر كه‌وتنه نێو په‌یوه‌ندییه‌كی عاشقانه‌ی چڕ و بۆ چه‌ندین ساڵ مایه‌وه، كه بووه هۆی خوڵقاندنی چه‌ندین نامه‌ی عاشقانه و پڕ تینوتاو. ئه‌مه‌ی خواره‌وه نامه‌یه‌كی هێنری میله‌ره كه له ئۆگه‌ستی ساڵی 1932دا نووسیویه‌تی، به ماوه‌یه‌كی كورت دوای سه‌ردانیكردنی ماڵی نین له لۆوڤێسینێس له باكووری فه‌ڕه‌نسا.
14ی ئۆگه‌ستی 1932
ئه‌ناییس،
چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێ مه‌كه ژیر بم. چیتر مه‌ڵێ با عاقڵانی بین. ئه‌وه‌ی لۆوڤێنسینێس هاوسه‌رگیری بوو – نا‌توانیت بڵێیت وا نییه. له گه‌ڕانه‌وه‌مدا چه‌ندین پارچه له تۆم پێوه بوو؛ من ڕێ ده‌كه‌م، مه‌له ده‌كه‌م، له زه‌ریای خوێندا، خوێنی ئه‌نده‌نووسیی تۆ، دڵۆپێنراو و ژه‌هراوی. هه‌ر شتێك كه ده‌یكه‌م و ده‌یڵێم و تێیدهفكرم، ده‌چێته‌وه سه‌ر باسی هاوسه‌رگیرییه‌كه. تۆم وه‌كو خانمی ماڵه‌كه‌ت بینی، مۆرییهك به ڕووخسارێكی قه‌ڵه‌وه‌وه، ئافره‌تێكی ڕه‌شپێست به خوێنێكی سپییه‌وه، چاوت هه‌موو جه‌سته‌تی داپۆشیبوو، ژن، ژن، ژن… نازانم چۆن ده‌توانم بێ تۆ به‌رده‌وام بم له ژیان – ئه‌م دابڕانه كورتانه مردنن. هه‌ستت چۆن بوو كه هیوگۆ گه‌ڕایه‌وه؟ من هێشتا له‌وێ بووم؟ ناتوانم وێنای ئه‌وه بكه‌م به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌جووڵێیته‌وه كه له‌گه‌ڵ مندا كردت. قاچه‌كان داخراو. لاوازی. په‌سه‌ندكردنه شیرین و ترسناكه‌كان. ده‌سته‌مۆبوونی چۆله‌كه. تۆ له‌گه‌ڵ مندا بوویته ژن. كه‌مێك له‌مه ترسام. تۆ سی ساڵ نیت – تۆ هه‌زار ساڵیت.
ئه‌وه‌تا ئێستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه و هێشتا ئاره‌زوویه‌ك له ناخه‌وه هێدی هێدی ده‌مسووتێنێت، مینا كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی شه‌راب به‌یه‌كه‌وه. چیتر ئاره‌زووی گۆشت نا، به‌ڵكو بریسبوونێكی ته‌واوه‌تی بۆ تۆ، چڵێسانه. له ڕۆژنامه‌كاندا ده‌رباره‌ی خۆكوشتن و كوشتن ده‌خوێنمه‌وه و زۆر به باشی له هه‌مووی تێده‌گه‌م. هه‌ست به كوشتن و خۆكوشتن ده‌كه‌م. به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه هیچ نه‌كه‌یت، ته‌نها كات به‌ڕێ بكه‌یت، فه‌لسه‌فییانه وه‌ریبگریت، عاقڵانی بیت. ئه‌و زه‌مه‌نه چیی لێ هات كاتێك پیاوان ده‌جه‌نگان، ده‌كوژران، ده‌مردن بۆ ده‌ستكێشێك، نیگایه‌ك؟ (قه‌وانێك ئاوازێكی یهككهسی بێتام لێ ده‌دات، له ئۆپێرای خاتوو په‌پووله - ”ڕۆژێك دێ ئه‌و بێت!“)
هێشتا گوێم لێته كه له مه‌تبه‌خه‌كه گۆرانی ده‌ڵێیت – كه‌مێک له شیوه‌نێكی ناساز و بێزاركه‌ری كوبی ده‌چێت. ده‌زانم دڵخۆشیت له مه‌تبه‌خه‌كه و ئه‌و خواردنه‌ی تۆ لێی ده‌نێیت خۆشترین خواردنه كه پێكه‌وه خواردبێتمان. ده‌زانم ئه‌گه‌ر خۆیشت داخ بكه‌یت، بۆڵه‌بۆڵ ناكه‌یت. خۆشترین هه‌ستم هه‌یه كاتێك له ژووری نانخواردنكه دانیشتووم و گوێ له تۆ ده‌گرم، كه به فیتوو ئاوازێك لێ ده‌ده‌یت، تۆ مینا ئیندرای خواژن خۆت ده‌گۆڕیت، كه هه‌زار چاو له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌تی.
ئاناییس، بیرم كرده‌وه ته‌نها پێشتر تۆم خۆش ویستووه، هیچ وه‌كو ئه‌و دڵنیاییه نه‌بوو كه ئێستا له ناو مندایه. ته‌واوی ئه‌م شته جوان بوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێرا و تێپه‌ڕ بوو؟ ئێمه بۆ یه‌كتر ئاكتمان ده‌كرد، له‌پێناو یه‌كتر؟ من كه‌متر من بووم، یان زیاتر من، تۆیش كه‌متر یان زیاتر تۆ بوویت؟ ئه‌مه شێتییه ئەگه‌ر بڕاوت به‌وه هه‌بێت ده‌كرێت ئه‌مه به‌رده‌وام بێت؟ كه‌ی و له كوێ ئه‌و ساته تاریك و ناخۆشانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن؟ زۆر لێت ڕا ده‌مێنم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه، خاڵی لاواز و زۆنه مه‌ترسیداره‌كان كه‌شف بكه‌م. هیچیان نادۆزمه‌وه – هیچ. ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه من عاشقم، كوێرانه، كوێرانه. بۆ هه‌میشه كوێربوون! (ئێستا ئاسمان و زه‌ریای ئۆپێرای لا گیۆكۆندا ده‌ڵێن)
تۆ ده‌هێنمه پێشچاوم كه خه‌ریكی دووباره و سێباره لێدانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی – گۆرانییه‌كانی هیوگۆ. ”ده‌رباره‌ی عه‌شق بۆم بدوێ.“ ژیانه هاوشێوه‌كه، ئاره‌زووه هاوشێوه‌كه، خۆشی و خه‌مه هاوشێوه‌كه. چۆن ده‌بێت تۆ تووڕه و بێزار بیت به‌مه! من ئه‌م شتانه ده‌زانم، لێ ناتوانم بۆ ڕێگریكردنیان شتێك بكه‌م. خۆزگه ئه‌من ئه‌و كه‌سه بوومایه كه ده‌بوو ئه‌و ئازارانه بچێژێت. ده‌زانم ئێستا چاواكانت زه‌ق كردوون. هه‌ندێك شت هه‌ن كه هه‌رگیز بڕاوایان پێ ناكه‌یت، هه‌ندێك جووڵه و نیشانه كه هه‌رگیز دووباره‌یان ناكه‌یته‌وه، هه‌ندێك خه‌م و گومان كه هه‌رگیز جارێكی تر ئه‌زموونیان ناكه‌یته‌وه. جۆرێك له دڵگه‌رمیی تاوانبارێكی سپی له نه‌رمونیانی و دڵڕه‌قیی تۆدایه. نه په‌شیمانی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، نه هه‌ستكردن به خه‌م و تاوان. به‌م جۆره ژیان به‌ڕێ بكه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك هه‌بێت له‌و چاڵه بێبنه ڕزگارت بكات جگه له هیوایه‌كی زۆر، دڵنیاییه‌ك، خۆشییه‌ك كه چه‌شتووته، كه ده‌توانیت دووباره‌ی بكه‌یته‌وه هه‌ركات بته‌وێت.
هه‌موو به‌یانیانێك ده‌چمه‌وه سه‌ر یاداشته‌كانم، به نێو تۆماره‌كانی ژیانمدا ده‌گه‌ڕێم، بیر ده‌كه‌مه‌وه له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م؟ چۆن ده‌ست پێ بكه‌م؟ ته‌نها كتێبێكی تر له پێش خۆم نابینیم، به‌ڵكو ژیانێك كتێب؛ به‌ڵام ده‌ست پێ ناكه‌م. دیواره‌كان به‌ته‌واوەتی ڕووتن – هه‌موو شتێكم هێناوه‌ته خواره‌وه دوای بینینی تۆ. وه‌ك بڵێیت پێشتر خۆم ئاماده كردووه بۆ شتێكی باشتر ئێره به‌جێ بهێڵم. خاڵه‌كان له سه‌ر دیواره‌كان ماون – ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رمانی لێ ئاسووده بوو. له كاتێكدا له ده‌ره‌وه هه‌وره‌گرمه‌یه، من له ناو جێخه‌وه‌كه‌مدا ڕاكشاوم و به نێو خه‌ونه كێوییهكانمدا ده‌گه‌ڕێم. ئێمه له سیڤیلیان و دواتر له فێز و دواتریش له كاپری و ئینجا له هاڤانا. ئێمه به‌رده‌وام له گه‌شتداین، لێ هه‌میشه مه‌كینه‌یه‌ك و كتێبگه‌لێك هه‌ن، جه‌سته‌ی تۆیش هه‌رده‌م له پهنامهوهیه و نیگای چاوانیشت قه‌ت ناگۆڕێن. خه‌ڵك ده‌ڵێن ئێمه به‌دبه‌خت ده‌بین، په‌شیمان ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئێمه شادین، ئێمه هه‌مووكات پێده‌كه‌نین، گۆرانی ده‌ڵێین. ئێمه به ئیسپانی و فه‌ڕه‌نسی و عه‌ره‌بی و توركی قسان ده‌كه‌ین. ئێمه له گشت شوێنه‌كان پێشوازیمان لێ ده‌كرێت و ڕێگه‌كه‌مان گوڵڕێژ ده‌كه‌ن.
ئه‌من ده‌ڵێم ئه‌وه خه‌ونێكی كێوییه – به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و خه‌ونه‌یه كه ده‌مه‌وێت به‌دی بهێنم. ژیان و ئه‌ده‌بیات پێكه‌وه، حه‌زم له‌و دینهمۆیهیه، تۆ له‌گه‌ڵ ڕۆحی مارگیسه ئه‌ڤینی بێكۆتام پێ ده‌به‌خشن، گرنگه نییه به چ زریانێكهوه گیری خواردووه، ماڵ ئه‌و شوێنه‌یه كه ئێمه‌ی لێین. به‌یانیان، له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌جێمان هێشتووه. زیندووبوونه‌وه له دوای زیندووبوونه‌وه. تۆ له خۆت دڵنیایت، دڵنیایت له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژیانه ده‌وڵه‌مه‌نده جۆراوجۆره‌ی خۆت ئاره‌زووی ده‌كه‌یت؛ هه‌تا زیاتر له خۆت دڵنیاتر بیت، زیاتر منت ده‌وێت، پێویستت پێم ده‌بێت. قوڕگت زیاتر ده‌نووسێت، ده‌نگت قووڵتر ده‌بێت، چاوه‌كانت ڕه‌شتر، خوێنت خه‌ستر، جه‌سته‌ت پڕتر. خزمه‌تكارێكی هه‌ستیاریی سێكسی و پێویستییه‌كی زۆردار. دڵڕه‌قییه‌كی زیاتر له جاران – ئاگایانه، دڵڕه‌قییه‌كی لاسارانه. ئه‌زموونێكی دڵخۆشكه‌ری چاوبرسییانه.
هێرنری ڤالانتاین میله‌ر
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.