ديدى من – ئيسنا
له فارسييەوە: سەليم جەمال
ماريانۆ باڕۆسا بەڕێوەبەرى ئەكاديمياى فيلمى وڵاتى ئيسپانيا ڕايگەياند: لە نێوان 43 فيلمى ئيسپانى، كە له مانگى 10ى ساڵى 2017 تاوەكو مانگى 11ى ساڵى 2018 له سينەماكانى وڵاتى ئيسپانيا نمايش كراون، تەنيا سێ فيلم پاڵێوراون بۆ خەڵاتى ئۆسكارى ساڵى 2019 بۆ باشترين فيلمى بيانى، وەكو فيلمى هەموويان دەيزانن له دەرهێنانى ئەسغەر فەرهادى، فيلمى قارەمانان له دەرهێنانى خاڤيەر فێسەر و فيلمى دێوئاسا له دەرهێنانى هەريەكە له ئايتۆر ئارگى و جان گارانۆ.
فيلمى هەموويان دەيزانن له دەرهێنانى ئەسغەر فەرهادى دەرهێنەرى ناسراوى فارس، كە يەكەم نماييشى خۆى له حەفتاويەكەمين فێستيڤاڵى فيلمى كان تاقيكردووەتەوە، پاڵێوراوێكى نزيكە له وڵاتى ئيسپانيا بۆ بەدەستهێنانى خەڵاتى ئۆسكارى ساڵى 2019. فەرهادى سينەماكارێكى كارامە و بەئەزموونە، كەسايەتیيەكى ميللىی ناسراوە، وەكو خاڤيەر باردێم و پێـنـێلۆپێ كروزى ئەكتەرانى وڵاتى ئيسپانيا، هەوراز و نشێوىی سۆزدارى لە نێو فيلمەكانى ئەودا ئاوێتەيێكى پڕ چێژو ميلۆدرام و هەيەجانه.
بەسەرهاتى فيلمى هەموويان دەيزانن باس له كچێك دەكات بە ناوى كارۆلينا، كە بۆ بينينى ماڵباتەكەى له وڵاتى ئەرژەنتينەوە بۆ زێدى خۆى (واته وڵاتى ئيسپانيا) دەگەڕێتەوە، لەو گەشتەدا پێشبينى دەكرێت كە تەنها بۆ ديدارى خێزانەكەى بڕوات، بەڵام ڕووداوگەلێكى چاوەڕواننەكراو پەلكێش دەبنە سەر ڕێگەى، كە كاريگەرى دەخاتە سەر ڕەوتى ژيانى كارۆلينا.
ئەكتەره ناودارەكانى ئەو فيلمە پێك هاتوون له: پێنـێلۆپێ كروز و خاڤيەر باردێمى ئيسپانى، ڕيكاردۆ دارينى ئەرژەنتينى، ئيدوارد فێرناندێز، باربارا لێنى، ئۆليڤێرا مينگێز، ئێما كوێستا، ڕۆجێ كاسا مايۆر و ڕامۆن بارێيا.
فيلمى ناوبراو ڕۆژى 14/9/2018 لە تەواوى هۆڵەكانى سينەماى وڵاتى ئيسپانيا نمايش دەكرێت.
بڕيارە نەوەدويەكەمين مەڕاسيمى بەخشينى خەڵاتى ئۆسكار ڕۆژى 24/2/ 2019لە شارى لۆسەنجلۆسى وڵاتى ئەمريكا بەڕێوە بچێت.
تڕهیلهری فیلهكه:
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.