ديدى من – موزيكێ ما
له فارسييەوە: سەليم جەمال
ڕۆژى پێنجشەممە 6/2018، نوێترين ئەلبوومى هۆمايون شەجەريان بە ناوى ئێرانى من بڵاو كرايەوە، كە تێيدا سوهراب پوورنازری كارى موزيكى تەواوى گۆرانیيەكانى له ئەستۆدا بووە.
ئەو ئەلبوومە له چواردە گۆرانى پێك هاتووە، بە ناوەكانى: ئێرانى من، ڕێگەى بێپايان، چاكبوو، قولاب، مەرگى ئيسفەنديار، هەورى بەهار، نەورۆز و نەورۆزخوێنى… هتد، هەروەها ئەشكان كەمانگيرى، ميهرداد ناسيحى و ئايين مێشكاتيان وەكو گۆرانيبێژى ميوان تێيدا بەشدارن.
له نوێترين ئەلبوومى هاوبەشى هۆمايون شەجەريان و سوهراب پوورنازرى، سوود له شيعرى شاعيرانى كلاسيكى وەكو: فيردەوسى، سەعدى شێرازى، خواجه شەمسەدين موحەممەد، ئيسحاق ئەنوەر، پووريا سورى و ئاهورا ئيمان وەرگيراوە.
دڵنيا ئارام وەكو گۆرانيبێژى ئۆپێرايى لەو بەرهەمەدا بەشداره، هەروەها تەهمورەس پوورنازرى (ژەنيارى تار)، ئازاد ميرزاپوور (ژەنيارى عود)، حسێن ڕەزايى نيا (ژەنيارى دەف)، مەهيار تەريحى (ژەنيارى سەنتوور و ژێ سەنتوور)، ئايين مێشكاتيان (ژەنيارى تۆمبەك، گۆزە و تەپڵى زۆرخانه)، ئارشاك ساهاكيان (ژەنيارى دۆدۆك و كلارينێت)، ئاتينا ئيشتياقى (ژەنيارى كەمانچەى چەلۆ)، پەيام جەوانى (ژێ تار) سوهراب پوورنازرى (ژەنيارى كەمانچه، سێتار و ديوان)، گرووپى ژەنيارەكانى ئامێرى موزيكى ئێرانى پێك دەهێنن.
ستيفانى بيبۆ، سارا چازين، تينگ نينگ هۆ (ژەنيارانى ڤايۆلينى يەكەم)، فيليپ بێرزينا، كيتلين مەك شێرى، كێشى ئێليۆت (ژەنيارانى ڤايۆلينى دووەم)، سامسۆن وێن لۆن، جەيمس جافە، گابريەل بيستلين (ژەنيارانى كەمانچەى چەلۆ)، ڕۆبێرت مەك كارتى (ژەنيارى كۆنتراباس) و كاتلين سميت- فرانكلين (ژەنيارى فرەنچ هۆڕن) گرووپى ژەنيارەكانى ئامێرى موزيكى ڕۆژئاوايى پێك دەهێنن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.