وه‌شانی نووسیار بۆ ڕێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێه براوه‌كانی خه‌ڵاتی نووسیاری ساڵی ٢٠٢٠ كه وا بڕیاره كه ڕۆژی پێجشه‌ممه ١٥\١٠\٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌بچێت ئاجێندای وردی ڕۆژه‌كه بۆ به‌رچاوڕوونی ئاماده‌بووانی بڵاوده‌كاته‌وه.
خولی یەکەمی خەڵاتی نووسیار بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە ناونیشانی ”محەمەد عومەر عوسمان – ژەنەڕاڵی پایز” بوو. دەستەی ڕاپەڕاندنی خەڵاتی نووسیار ڕایان گەیاند: “وەشانی نووسیار بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە خولی یەکەمی خەڵاتی نووسیاری بۆ کتێبی یەکەم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیاند. بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک ئەم خەڵاتەمان ڕاگەیاند و جارێکیش بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە وادەی وەرگرتنی بەرهەمەکان درێژ کرایەوە.”
ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم ٢٠٢٠ ڕژی پێنجشەممە کاتژێمر ٤:٠٠ی ئێوارە لە قاوەخانەی بەهار لۆونچ لە پشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی به ئاماده‌بوونی هه‌رسێ براوه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زه‌ینه‌ب میرزا، چالاكوانی مه‌ده‌نییه‌و له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له بواری په‌روه‌رده‌دا. زه‌ینه‌ب ڕێوڕه‌سمی خەڵاتی نووسیار به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئاجێندای ڕێوڕه‌سمه‌كه:
٤:٠٠ی ئێواره
كاتی ده‌ستپێكردن و بەخێرهاتنی میوانەکان ده‌كرێت
وته‌ی نووسیار له‌لایه‌ن نەبەز سەمەد، نوێنه‌ری وه‌شانی نووسیاره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه
وتاری دیدی من، كه سپۆنسه‌ری میدیایی و ڕووماڵی ته‌واوی كاره‌كه‌ی كردووه له‌لایه‌ن ساڤان عەبدولرەحمان، سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه دهخوێندرێتهوه٤:٢٠ی ئێواره
دابەشکردنی قەڵغانی نووسیار بۆ دادوەران و خوێندنەوەی وتاری هەر دادوەرێک: ئەحمەدی مەلا، ئارام محەمەد، ڕەووف بێگەدر٤:٥٠ی ئێواره
دابەشکردنی خەڵاتی نووسیار بۆ براوەکان و خوێندەوەی بەرهەمەکانیان:براوەی شیعر: نەورەس محەمەد
براوەی چیرۆک: جێگر بەختیار
براوەی ڕۆمان: کیاکسار ئەحمەد٥:٣٠ی ئێواره
نووسیار خانەیەکی سەربەخۆیە و ئامانجی گەیاندنی ڕۆشنبیری و ئیشکردنە لەسەر بەدەرخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز
واژۆی نووسەران لەسەر کتێبەکانیان هه‌روه‌ها کاتی وێنەگرتن لەگەڵ براوە و دادوەر و ئامادەبووان، میدیاکان دەتوانن لێدوان و ڕاپۆرتی خۆیان لەگەڵ براوە و دادوەرەکان ئەنجام بدەن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.