06/05/2024
DidiMn Logo
Top

ئاریەن موشکین و شەپۆلێکی نوێی شانۆ

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئه‌ماته‌ر ئۆف ستایڵ
وەرگێڕانی: سیڤان ئەرسەلان

ئاریەن موشکین ژنە دەرهێنەری شانۆی فەڕەنسی لە ساڵی ١٩٣٩ لەدایک بووە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئاڤانگاردە لە پاریس کە پێی دەگوترێت شانۆی خۆر.

لە پاش خوێندنی سایکۆلۆژیا لە بەریتانیا، موشکین گەڕایەوە پاریس بۆ کارکردن لەگەڵ جاک لوکۆک. لە ساڵی ١٩٦٤دا کۆمەڵەی شانۆی تایبەت بە خۆی دامەزراند بە ناوی ”شانۆی خۆر” کە تێیدا هەوڵی دەدا زیاتر شانۆییەکی جیهانی دروست بکات، بە بەکارهێنانی ستایلی جیاواز. هەوڵی بۆ دروستکردنی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کولتوورە ناوخۆی و دەرەکییەکاندا دەدا.

موشکین شانۆییەکی ئاوێتەی دروست کرد بە بەکارهێنانی شێوازی شانۆی فیزیکی و لەگەڵیدا شێوازەکەی خۆی کەوا ناوەندی بیروبۆچوونەکانی گرتبوو لەنێو شانۆکەدا وەک هاوبەشیکردنێکی ڕاسەقینەی فۆڕمێکی هونەری، کە تێیدا ئەستەمە هەموو کەسێك هاوبەشی بکات بەبێ ئەوەی دەرهێنەر یاخود تەکنیککار بێت، دواتریش لە سەردەمی کۆندا، خۆی و کۆمپانیاکەی کارەکانیان برەو پێ دا، بە بەکارهێنانی چەندین تەکنیک. هەندێک جار بیرۆکەی بەرەوپێشچوونی تیپی نواندنەکە لە دەرەوەی مەشقە پلان بۆ دانەڕێژراوەکەدا بوو. ئەوان بە هەمان شێوە چەندین ستایلی شانۆیان پێکەوە گرێ داوە لە کارەکانیاندا، درێژبوونەوە بۆ ناو نەریتەکانی گریکی کۆن بۆ کۆمیدیای دیل ئارتی نەریتەکانی ئاسیا و ستایلی شانۆیی کابوکی و کاسالاکی لەگەڵ کولتووری شانۆیی چین.

کۆمپانیاکەی ”شانۆی خۆر” هەندێک جار بەرهەمە پێشکەشکارییەکەیان لە شوێنی دۆزراوەی وەک گەراج و هۆڵە داخراوەکاندا ئەنجام دەدا، لەبەر ئەوەی منوشکین حەزی بەوە نەدەکرد لە ستەیجێکی تایبەتدا بمێنێتەوە. هاوشێوەی ئەوە، وا هەستی دەکرد کەوا ستەیجی شانۆ ناکرێت بە ”چوار دیوار” ببەسترێتەوە. کاتێک ئامادەبوان دەچنە ناو بەرهەمەکانی منوشکین، هەندێک جار دەبینن کەوا ئەکتەرەکان خەریکی ماکیاژ کردنن یاخود خەریکی جلوبەرگگۆڕینن ڕێک لە پێش چاویاندا.

موشکین کارەکانی خۆی پەرە پێ دا، وەک بابەتە سیاسییەکانی ساڵی ١٧٨٩، بەڵام لە هەمویدا دووبارە داڕشتنەوەی کاری ئەوانەی دیکە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر تێکستە کلاسیکەکانی، وەک تارتوفی مۆلێر (١٩٧٩)، ڕیچاردی دووی شکسپیر لەگەڵ دوانزە شەو (١٩٨١- ١٩٨٤) ئۆرێستیا تریلۆجی گریکی کۆن (١٩٩٠- ١٩٩٢). لە ساڵێ ٢٠٠٠دا کاری لەسەر دووبارە داڕشتنەوەی کارەکانی ئیبسن کردووە و خەلاتی ئیبسنی وەرگرت لە ساڵێ ٢٠٠٩دا.

موشکین هانی ئەندامانی کۆمپانیا و ئامادەبوانی دەدا بۆ بیرکردنەوە لە ستەیج وەک بۆشاییەکی پیرۆز. بەرهەمەکان هەموو کات پێک هاتبوون لە دابونەریتی پێشکەشکارەکان لە ماکیاژکردن و جلوبەرگگۆڕین لەپێش چاوی ئامادەبواندا. ڕاهێنانەکان زۆر جار ماوەی شەش مانگی دەخایاند، لەو کاتەوەی داڕشتنەوەکان کەوتبوونە سەر کۆڕە پلان بۆ دانەڕێژراوەکان کە چەند هەفتە و مانگێکی دەویست بۆ بڕیاردان لەسەری. لە کاتی پڕۆسەی مەشقدا کتێب و وێنە بەکار دەهێنرێت بۆ هاندانی بیروبۆچوونەکان و وەڵامدانەوە لەبارەی کارەکتەرەکان و بەرەوپیشچوونی کۆمەڵەکە، ڕوناکی، جلوبەرگ، شێوازی ماکیاژ، ماسک، دەنگ و میوزیک. وەک برێخت، منوشکین ئەکتەرەکانی وەک چیرۆکخوێنێکی سەرەتایی و لە لایەن شانۆی خۆرەوە پێشکەش دەکرێت و لەبەر ئەوە شانۆییەکی تەواو فیزیکییە، هەندێک کات خواستی چالاکی وەرزشی و بەهرەی جومناستیکی تێدایە. هەروەها ئەکتەرەکان داوایان لێ دەکرێت بەرجەستە و گواستنەوەی هەستێکی بەهێز و وێنە بن لە ڕێگەی ناسینەوەی ئەو شتەی موشکین پێی دەڵێت ”جێگە” جێگەکان بە پێی بارودۆخ دەگۆڕێن، بەڵام هەموو ئەکتەرەکان هان دەدرێن بۆ جێگیرکردنی هەستێکی سەرەکی کە ژیانی کۆمەڵایەتی و هەستەکییەکانی کارەکتەر داگیر دەکات لە پێش هەستکردنی بەو جۆرە گۆڕانکاریانە.

لە پارێزگاریکردن لە ئایدیاڵێکی نموونەیی لە کۆمپانیاکەدا، کارەکانی شانۆی خۆر ناشۆڕشگێڕانەیە و هێشتا پەیوەستی کۆمەڵایەتی و سیاسییە، کۆمپانیاکە وەک پڕۆژەیەکی هاوبەشانەی بێوێنە ماوەتەوە و هەموو ئەندامانی گروپەکە پێشکەشکاری چەندین جۆر لە تەکنیکن، هونەری و کارێکی نزم، هێماکەی هەندێک جار بە شێوازێک دەبینرێت کە دەڵێت: لە بەیانیدا زەوییەکە گسک بدە، لە ڕۆژدا شیعر بنووسە و لە ئێوارەدا شیعر بدۆزەوە لە کاتی گسکدانی زەویەکەدا.

هاوبەشی بکە

ariane mnouchkine, Theatre,