27/04/2024
DidiMn Logo
Top

وەشانخانەی باڵندە شەش کتێبی شیعر بڵاو دەکاتەوە

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

ڕووبەرگی سێ لە کتێبە نوێیەکانی وەشانخانەی باڵندە

دیدی منماڵپەڕی وەشانخانەی باڵندە

وەشانخانەی باڵندە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، ڕۆژی ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٠، چەندین کتێبی نوێ بڵاو دەکاتەوە.

لە بواری شیعری کوردیدا، کتێبێکی نوێی شاعیر و نووسەر عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا چاپ و بڵاو دەکەنەوە، بە ناوی لە مردن بەر دەبمەوە کە دەفتەرەشیعرێکە و نێوەڕۆکی شیعرەکانی لە دەوری مردن دەخولێتەوە. هەروەها یەکەمین کتێبی ژیار ئەسوەد – کە لە شاعیرانی نەوەی نوێی کوردە – بە ناوی دوو پێی ون بڵاو دەکەنەوە.

لە بواری وەرگێڕانیشدا، ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی/ بەرگی دووەم بە وەرگێڕانی ڕزگار شێخانی، کتێبی سۆزانییش واتا گیان دەبەخشێت بە..، نووسینی ساقی قەهرەمان و شەوێک دووی نیوەشەو، نووسینی مەحموود داوودی، هەردووکیان بە وەرگێڕانی بەڕۆژ ئاکرەیی، هەروەها کتێبی وەک درەختێک بیر دەکەمەوە لە نووسینی عەبدولعەزیم فنجان و بە وەرگێڕانی زانیار عەلی لە چاپکراوە نوێیەکانی وەشانخانەی باڵندەن.

ماوەی ڕابردووش وەشانخانەکە کتێبی بەنێو مەرگدا دەڕۆم بەرەو پاییزـی بوو گوستاڤسۆن بە وەرگێڕانی فەرهاد شاکەلی، پەیڤ تەنیا پەیڤێکەـی لارش میکایل ڕاتما بە وەرگێڕانی هەندرێن و هەروەها شیعرەکانی ئەنوەر عەباسیی بە ناوی پەنجاوسێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات ڕەوانەی کتێبفرۆشییەکان کرد.

وەشانخانەی باڵندە لە ساڵی ٢٠١٧ـوە لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کردووە و لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، بە ١٥ کتێبی شیعر بەشدار دەبن.

هاوبەشی بکە

Balinde, Kurdish Poetry,