5 ساڵ پێش ئێستا
چارلز ئێسپێنسێر چاپلین (١٨٨٩-١٩٧٧) كه به چارلی چاپلین ناسراوه ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرھێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە. بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە ناوبانگێكی جیهانیی وه‌رگرت. پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیھانی بوو لە فیلم‌دا. به‌شێكی زۆری ده‌رهێنه‌ره جیهانییه‌كان به كار و تواناكانی چاپلین سه‌رسامن و ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ده‌ربڕیوه.
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه بۆ نمایشكردنی فیلمی كوردی بۆ بینه‌رانی كورد و بیانی له له‌نده‌ن و ساڵی ٢٠٠١ له‌لایه‌ن گروپێكی خۆبه‌خشه‌وه دامه‌زرێنراوه و تائێستاش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هه‌مان گروپدایه. ئه‌مساڵ ١٢یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی جیهانی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
لە فیلمەکانی بریسۆندا، زۆر بە کەمی مەودای تەواو دەبینرێت. دەتوانین ناوێ بنێین مەودای پارچەپارچە. بۆ نموونە گۆشەیەکی بەتاڵ ھەیە پاشان گۆشەیەکی تر یان لادیوارێک. ھەموو شتێک کە ڕوو دەدات وەکو ئەوەی مەودای بریسۆنی پێک ھاتبێت لە چەند پارچەیەکی بچووک کە پەیوەندییەکی دیاریکراو نییە لە نێوانیاندا.
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
لە فیلمە‌كە‌دا كە‌سایە‌تییە‌كـی بوێر ھە‌نگاو دە‌نێت بە شێوە‌ی دارگــوێزێك وردە‌وردە گە‌ورە و پتـە‌و، ئە‌مێڵـی ھە‌ر لە منداڵییە‌وە خە‌ون بە‌وە‌وە دە‌بینێت، كە ماڵێكی دیكە ئاوە‌دان بكاتە‌وە و لە خێزانە‌كە‌ی دە‌ربازی ببێت. لە فیلمە‌كـە‌وە پێمان دە‌گوترێت: لە ماوە‌ی ٤٨ كاتـژمێردا دە‌شێت ژیانت بۆ ھە‌تاھە‌تایە بگۆڕێت، گە‌ر بتە‌وێت
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
دەرهێنەرە سینەمادۆستەکە (Quentin Tarantino): ئەو زۆر حەزی بە تۆڵە و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانە، هەوادارانی حەز بە شێوازەکەی دەکەن وەکو خودی خۆی. بێگومان ئەو یەکێکە لە باشترینی ئەم سەردەمە. تارانتینۆ خاوەن ١٦٧ خەڵاتە و پاڵێوراوی ٢٨٤ خەڵاتە
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
دەرگاکانی دەروازەی شار کرانەوە. هێکتۆر؛ شازادە شکۆدارەکەی شاری ترۆی، هێدی هێدی هەنگاوی بەرەو کۆتاییە چاوەڕوانکراوەکەی دەنا. هەموان دەیانزانی کە ئەوە کۆتا جارە هێکتۆر بە پێیەکانی خۆی دەچێتە دەرەوەی شار و مەرگێکی حەتمی چاوەرێی دەکات
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
پرۆژەكه پێكدێت له نمایشی فیلمە کوردییەکان لە سینەما سالم و دواتر گفتوگۆ و دانیشتنی ڕەخنەیی سەبارەت بە فیلمەکان، لە هەمان ڕۆژدا دەست پێ دەکات. هه‌روه‌ك ستافی ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئەم پرۆژەیە هەڵگری هیچ دروشمێکی گە‌ورە نییە و هەوڵێکی خاکەڕایانەیە
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
تەماشە گۆڤارێکی سینەماییە، بە ھە‌ر سێ شێوەزاری کورمانجی و سۆرانی و زازاکی دەردەچێت. ژیار هۆمه‌ر برپرسی به‌شی سۆرانی گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه “ته‌ماشه” دەیان بابەتی بەپێز و فەرھەنگۆکێکی سینەماییی لە خۆ گرتووە.
زیاتر