حەرفی نەزۆک
پسووڵەی ساتەوەختی “با”
لە دەلاقەی تەمی ئاودا
ناتوێتەوە…
سندوقێكى زیوویى سەدەى یازدەیەم هەیە، لە كۆلێژى كەنیسەى سان ئیزیدۆرۆ، لە لیۆن پارێزراوە كە لەملاولاكانییەوە هەندێك لە نیگارەكانى ”سیفرى پەیدابوون” بە شێوەیەكى بەرجەستە و دەرپەڕیو تاشراون. یەكێك لە تابلۆكان ئادەم و حەوا پیشان دەدات، كەمێك بەر لەوەى لە عەدەن دەربكرێن. بەگوێرەى ڕیوایەتى كتێبى پیرۆز، لەوێدا ئەوان تازە زانیوویانە ڕووتن
زیاتر
شاعیر و چیرۆکنووس و موزیکژەنانی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شیعر لە ئۆدێسا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە (ئۆکرانیا) بەڕێوە دەچێت و شاری سلێمانیش بە فەرمی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن.
زیاتر
نووسەرانی خۆشەویستی سلێمانی، شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە پێشبڕکێیەکی نووسین بەڕێوە دەچێت بە ناونیشانی (ساڵی ٢٢٠٠ بهێنەرە پێشچاوی خۆت: چیرۆکی کەش وهەوا بۆ باوباپیرانی داهاتوو) کە لە لایەن تۆڕی میدیای سەربەخۆی Grist ەوە ڕێکخراوە و سەر بە سیاتڵی ئەمریکی شاری ئەدەبی یونسکۆیه.
زیاتر
وەشانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا بهمزوانه کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە- کتێبی کارڵ) چاپ و بڵاودهكاتهوه. ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە بۆ کردووە.
زیاتر
لە پاسەکە دابەزیم، لەگەڵ دابەزینی من سەرنشینەکان پێکڕا ئاوڕیان دایەوە! وەک ئەوەی دەمێک بێ سەیری من بکەن و منیش ئاگادار نەبووبم، گوێم پێ نەدا. ڕۆیشتم و خۆم گەیاندە بەردەم دوکانەکە، تا ئەوەی بۆی ڕاسپێردرابووم، بیزانم. پرسیارم کرد، گوتیان:
زیاتر
لهبارهی ئهم ڕۆمانە گۆران سەباح دهڵێت: مرۆڤی هەرزان ئەزموونێکی نوێیە لە ڕووی ژانری ڕۆمان، زمانی گێڕانەوە، تەکنیکی گێڕانەوە، کات، شوێن، تێما و کارەکتەر. ژانرەکە خەیاڵی زانستییە (خەز). لە ماوەی ڕابردوودا، دە باسی تێروتەسەلم لەبارەی خەز نووسی، بە درێژی باسی چۆنێتیی نووسینی خەزم کردووە.
زیاتر
ئێمە خەڵکی هەژارین، کاتێکی کەمیشمان هەیە
بۆ گەنجێتی و جوانی
ئێوە دەتوانن بەبێ ئێمەش بە باشی کارەکانتان ئەنجام بدەن
لەدایک بوونمان ئێمە دەکاتە خزمەتکار
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.