29/03/2024
DidiMn Logo
Top

پڕۆگرامی میوانداریی ئەدەبی لە ئیسپانیا

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی یونێسكۆ له‌ سلێمانی

گرانادا شاری ئەدەبیی یونسکۆ لە ئیسپانیا هەلێکی مانەوە بۆ نووسەرانی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ دەڕەخسێنێت:

*٢ نوسەر هەڵدەبژێردرێن. بۆ ماوەی ١ مانگ (٣٠ شەو) لە شاری گرانادا لە وڵاتی ئیسپانیا میوانداری دەکرێن.
*شاری گرانادا بڕی تێچوی هاتن و چونی هەردوو نوسەر لە ئەستۆ دەگریت
*زانکۆی گرانادا شوێنی حەوانەوە بۆ هەردوو نوسەر ئامادە دەکات
*زانکۆی گرانادا هەموو ئامادەکارییەک دەکات بۆ هەردوو نوسەر کە ئامادەی کار و چالاکییەکانی شاری گرانادا ببن و لەگەڵ نوسەر و ئەدیبانی دیاری شارەکە پەیوەندی دروست بکەن
*هەردوو نوسەر دەبێت چالاک بن و بەشداری کارا بکەن لە کارو چالاکییە ئەدەبییەکان

بنەماکانی هەڵبژاردنی نووسەرەکان:

دەبێت بە لایەنی کەمەوە ٢ کتێبی بڵاو کردبێتەوە و لە ٦ کتێبیشی زیاتر بڵاو نەکردبێتەوە
بە لایەنی کەم ئاستی لە یەکێک لەم دوو زمانە مامناوەند بێت (ئینگلیزی یان ئیسپانی)
کورتەیەک لە بارەی ئەو پڕۆژە ئەدەبیەی دەتەوێت لە کاتی مانەوەت لە شاری گرانادا کاری لەسەر بکەیت

ئەم ٣ خاڵەی خوارەوەش ئارەزومەندانەن بەڵام ئەگەر هەبن ئەوا هەلی وەرگرتن زیاتر دەبێت:

زانینی زمانی ئیسپانی
کورتەیەک (١٥٠٠-٣٠٠٠ وشە) لە بارەی یەکێک لە کتێبە بڵاوکراوەکانتەوە بە زمانی ئینگلیزی یان ئیسپانی
نامەی پشتگیری

داواکاری پێشکەش کردن دەبێت بنێردرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە: carmen@granadaciudaddeliteratura.com

دوا وادەی پێشکەش کردن ١/٩/٢٠٢١
بەرواری ٣٠/٩/٢٠٢١ ناوی دوو نووسەری براوە ڕادەگەیەنرێت لەسەر وێبسایتی granadaciudaddeliteratura.com

سەردانی ئەم لینکە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن

https://granadaciudaddeliteratura.com/…/2021-granada…/
هاوبەشی بکە

UNESCO,