26/04/2024
DidiMn Logo
Top

دیداری شیعری کوردی و دانیمارکی لە فێستیڤاڵی ئاڵوگۆڕی ئەدەب لە دانیمارک

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئالان پەری

”جارێکی تر کورد یەکسانە بە جەنگ و جەنگ یەکسانە بە کورد”

لە میانەی فێستیڤاڵی ئاڵوگۆڕی ئەدەب LITERATUREXCHANGE  لە شاری ئاهووس-دانیمارک وەشانخانەی ئاژانسی شیعر و دەستەی ئەدیتۆرانی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی هەڵدەستێت بە  پێشکەش کردنی چەند کۆڕ و دیدارێکی ئەدەبی لەو فیستیڤاڵە لەگەڵ چەند شاعیرێکی کورد و شاعیرانی دانیمارکی لە سانت لوکاس ی شاری ئاهووس لە ڕۆژانی 11 و 12 ی مانگی 6.

چالاکییەکان پێکهاتووە لە بەستنی  کۆڕی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیرانی کوردی نیشتەجێی دانیمارک: ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی. هەورەها ناساندنی ئەدەب و شیعری کوردی و دانیمارکی بە یەکدی لە ڕێی چەند دیدار و کۆڕی شیعرخوێندنەوەوه‌.

پڕۆژەی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی:

”ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی” کە تیایدا زیاتر لە 70 شاعیری سەرجەم پارچەکانی تری کوردتسان بەشدارن و وەشانخانەی ئاژانسی شیعر لە کۆپنهاگن بە هاوکاری وەشانی نووسیار لە کۆتایی ئەم ساڵدا هەڵدەستێت بە چاپ بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە. بۆ چێژ وەرگرتنی هەندێک لە شاعیرانی نێو ئەنتۆلۆژیاکە وەشانخانەی ئاژانسی شیعر هەڵدەستێت بە چاپکردنی گۆڤارێکی تایبەت بۆ 23 شاعیری کورد کە هەڵبژاردەی شاعیرانی سەرجەم پارچەکانی کوردستانن و  بە زمانی دانیمارکی لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب لە شاری ئاهووس – دانیمارک پێشکەش دەکرێت. لە هەمان کاتدا کۆڕ و دیدارەکان دیالۆگێکی باش دەبێت بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە ئەدەبی کوردی لەگەڵ شاعیر و خوێنەرانی دانیمارک بەتایبەت شاعیرانی دەڤەری یولاند و شاری ئاهووس بە ئامادەبوونی چەند شاعیرێکی کورد لە ڕۆژی شەممە 12 ی مانگی 6 لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب.

ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی بە شێکە لە زنجیرەی ناساندنی شیعری جیهانی کە وەشانخانەی ئاژانسی شیعری دانیمارکی کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ دەکات. یەکەمین زنجیرەش شیعری نوێی بۆسنایی بوو کە لە فیستڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەبی ساڵی 2018 پێشکەش کرا. ئامانج لە دەرکردنی ئەم زنجیرە کتێبی شیعری جیهانی بە دانیمارکییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی ئەو ناوچەیە تەنها لە ڕێی جەنگ و کوشتار و نەهامەتییەوە بە دانیمارکییەکان ناسراون و لە هەندێ کاتدا وەک وڵاتانی خوێن و بەربەری پێناسە دەکرێن.  ئەم پڕۆژەیە هەوڵێک بۆ دانیمارکییەکان دەرەخسێنێت تا لەڕێی شیعر و ئەدەبەی ئەو وڵاتانە دەروازەیەکی هونەری و کلتوری واڵا بکات بۆ خوێنەری دانیمارکی.

کوردەکان لە رێی شۆڕشیان لە دژی چەوساندن و خەفەکردنی کەلتوور و ئەدەبی خۆیان لەلایەن داگیرکراونیان وای کردووە ئەم وتە باوەی خۆیان بڵێنەوە: ” تەنها چیاکان هاوڕێی کوردن” لە چەوساندنەوەی کوردەکان لەلایەن ڕژێمەکانی ترەوە وای کرد جارێکی تر ڕۆژئاوا لە نیوەی رێگادا بەجێیان بهێڵێت و بەتەنیا لە خەمی ئازادی و شۆڕشیان بمێننەوە. شیعری کوردی هەوڵیداوە ڕەنگدانەوەی ڕەوتی خەباتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی بە درێژایی ٥٠ ساڵدا بینا بکات.  

پڕۆگرامی کۆڕ و دیداری ئەدەبی:شیعری نوێی کوردی – شاعیرانی کوردی – دانیمارک و کوردستان

  • ڕۆژی هەینی 11-06-2021 کات: 15:30 لە سانت لوکاس
  • کۆرێکی شیعر خوێندەوە بۆ شاعیرە کوردەکانی دانیمارک: ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی شیعرەکانیان دەخووێننەوە بە زمانی کوردی و دانیمارکی.
  • هەروەها ئەوان لەگەڵ شاعیری دانیمارکی تۆڕڤاڵد بێترلسن، بەشێکن لە دەستەی ئیدیتۆرانی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی کە ئەم کتێبە نزیکی ٧٠ شاعیری کورد لە خۆدەگرێت و لە تەواوی پارچەکانی تری کوردستانەوە هەڵبژێردراون.
  • لەم کۆڕە ٢٣ شاعیری نێو ئەنتۆلۆژیاکە و لە گۆڤاری ئاژانسی شیعر چاپ و بڵاودەکرێتەوە و شیعرەکانیان بە زمانی دانیمارکی دەخوێنرێتەوە. شیعری شاعیرانی کوردی باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکور و ئەرمینیا و جۆرجیا لە خۆ دەگرێت.

شیعری نوێی کوردی – ئاڵووگۆڕی کەلتووری لە تاراوگە

  • هەینی 11-06-2021 کات: 20:00 لە سانت لوکاس
  • خوێندنەوەی شیعر بە هەردوو زمانی کوردی و دانیمارکی بۆ ئامادەبووان و باسکردن لە ڕۆڵی ئاڵوگۆڕکردنی ئەدەب لە نێوان کەلتوورە جیاوازکاندا و لە تاراوگەدا.
  • هەردوو شاعیری دانیمارکی نیلس هاو و تۆڕڤاڵد بێترلسن، کە شیعری هەردوکیان کراون بە کوردی بە زمانی دانیمارکی و کوردی شیعرەکانیان دەخوێنرێتەوە.
  • دوا بەدوای ئەوە کۆمەڵە شاعیرانی دەڤەری یولاند و شاری ئاهووس کە لە نێوانیان سەرۆکی بەشی ژانری شیعر لە یەکێتی نووسەرانی دانیمارک ئامادە دەبێت.
  • شیعری ئەم شاعیرانە بۆ شێوەزاری سۆرانی و کورمانجی کاری وەرگێڕانیان بۆ کراوە و دەخوێنرێتەوە.  شاعیرانی بەشداربوو: پاوڵ دامگۆرد، دانیێل بۆیسن و کنود نیلسن لەگەڵ شاعیرانی کورد: عادل ئەردەم، ئالان پەری، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی.

نیلس هاو – ساتەوەختی بەختەوەری

  • شەممە 12-06-2021 کات 13:30 لە سانت لوکاس
  • کۆڕێکی شیعر خوێندەوە بۆ نوێترین کۆمەڵە شیعری شاعیری دانیمارکی نیلس هاو بە ناوی ”ساتەوەختی بەختەوەری”

ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی – دیداری کوردی – دانیمارکی

  • شەممە 12-06-2021 کات: 15:00 لە سانت لوکاس
  • دیدار و شیعر خوێندنەوەی شاعیرانی کورد و دانیمارکی پێکەوە: نیلس هاو، لویسا دالسگۆرد، مادس موگیند، کنود نیلسن، پاوڵ دامگۆرد، تۆڕڤاڵد بێترلسن، ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی.

شاعیرانی بەشداربووی ژمارەی تایبەتی گۆڤاری ئاژانسی شیعر کە تەنها بۆ شاعیرانی ئەنتۆلۆژیای کوردی تەرخان کراوە:

Alan Pary

Kajal Ahmad

Hero Kurda

Choman Hardi

Farhad Shakely

Lazo Azad

Ahmadi Mala

Nazand Begikhani

Hiwa Qadir

Dastan Barzan

Aref Hamza

Xunava Ayoub

Xunav Kano

Ibrahîm Hisso

Dara Kurdo

Ciwan Qado

Sherko Bekas

Arsalan Chalabi

Somayeh Fallahi

Nasrin Shafiee (Hana)

Jalal Malekshah

Farhad Shahmoradi

Eskere Boyik

Ezîzê Gerdenzerî

Adil Erdem

Fatma Savcî

Rojen Barnas

Selim Temo

Seyhmus Dagtekin

بەرگی گۆڤار: تابلۆی نیگارکێشی کورد عەلی جۆڵا

ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێێ کوردی بە هاوکاری وەشانی نووسیار و ئەنجومەنی هونەری دانیمارکی ئامادە دەکرێت.

لینکی سەرجەم کۆڕ و دیدارەکان لە فەیسووک:

https://www.facebook.com/events/492040302042182/?ref=newsfeed
https://www.facebook.com/events/1157820221400693/?ref=newsfeed
https://www.facebook.com/events/197026618831566/?ref=newsfeed
https://www.facebook.com/events/320679016213336/?ref=newsfeed

هاوبەشی بکە

AlanPari, nusyar, Wtar,