26/04/2024
DidiMn Logo
Top

دانيێل بێڤيلاكوا ناسراو بە كريستـۆف كۆچى دوايى كرد

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – فغۆنس ڤان كەتخ
له فەڕەنسييەوە: سەليم جەمال

كريستـۆف، گۆرانيبێژ، موزيسيان و تێكستنووسى ناودارى فەڕەنسى، ڕۆژى پێنجشەممە ١٦\٤\٢٠٢٠ بە هۆى نەخۆشیی سييەكانییەوە له تەمەنى حەفتاوچوار ساڵيدا كۆچى دوايى كرد.

ماڵباتى گۆرانيبێژى ناوبراو ڕايانگەياند: كريستۆف شەوى پێنجشەممه لەسەر هەينى، بە هۆى نەخۆشیی ئۆمفيزێم كە جۆرێكە له نەخۆشیی سييەكان، كۆچى دوايى كردووە و بە هيچ جۆرێك تووشى نەخۆشیی كۆرۆنا نەبووبوو.

دانيێل بێڤيلاكوا ناوى تەواوى گۆرانيبێژى ناوبراوە، كە داهێنەرى هەريەكە له گۆرانيیە شاكارەكانى ئالين و پەيڤه شينەكان بوو. ئەو له ڕۆژى بيستوشەشى مارسەوە لە ژێر چاودێریی پزيشكيدا بووە لە يەكێك له نەخۆشخانەكانى شارى پاريس، بەڵام بەر له گواستنەوەيان بۆ پاريس، سەرەتا لە شارى برێست بووە. هەروەها لە دواى كۆچى دوايى ئەو گۆرانيبێژە، هەريەك له هاوسەر و كچى كريستۆف بە ناوى ڤێرۆنيكا و لووسى له بەياننامەيەكدا ڕايانگەياند كە: كريستۆف لە ناومان چوو. سەرەڕاى لە خۆبوردوويى و دڵسۆزيى تيمى پزيشكى، بەڵام هەندێك له تيمەكان خۆيان له ئەو بێبەرى كرد.

 

 

 

كريستۆف خاوەنى بيست ئەلبوومى فەرميیە و لە نێويشياندا ئەلبوومى پەيڤه شينەكان له بەناوبانگترينيانە. ژانرى گۆرانيیەكانى بە شێوەيەكى گشتى پۆپ، پۆپڕۆك و خۆشەويستیی بوون. ئەو له وەسفى گۆرانی گووتندا له چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: ”له سەردەمى لاوێتيدا، دەمويست ببم بە نيگاركێشى دەنگ”

هاوبەشی بکە

Christophe, French Music, Music,