25/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆژی نالی، یەکەمین ئیڤێنتی کلتووریی دیدی من

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دیدی من وەک ماڵپەرێکی کلتووری دەستبەکار بوو و توانی لە ڕێی بابەت و چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکانیەوە لە کایەی کلتووردا جێیەک بۆ خۆی بکاتەوە، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ سازدانی یەکەم ئیڤێنتی کلتووریی خۆی دەکات.
.یەکەم ئیڤێنتی کلتووریی دیدی من تایبەت دەبێت بە شاعیری گەورەی ئەدەبی کلاسیکی کوردی، نالی، کە لە ژێر ناونیشانی ڕۆژی نالی‌دا ئەنجام دەدرێت
ئەم ئیڤێنتە لە لایەن ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من و زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق-سلێمانی ڕێک دەخرێت، کە بڕیارە لە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی و لە بەرواری ١٤/١١/٢٠١٦ لە هۆڵی کۆنفرانس لە زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق-سلێمانی بەڕێوە بچێت. ئیڤێنتەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێک دێت، کە بریتین لە
بەشی یەکەم:
پانێڵێکی تایبەت بە نالی، تیایدا ٢ کەسایەتی بەشداری دەکەن و مەلەفی ڕەخنەیی خۆیان دەربارەی نالی پێشکەش دەکەن، کە هەریەک لەو کەسایەتییانە خاوەنی لێکۆڵینەوەی تایبەتن لەسەر شاعیری ناوبراو. دوابەدوای تەوابوونی پانێڵەکە، ئامادەبوان دەتوانن گفتوگۆ دەربارەی ئەو بابەتانە بکەن کە لە پانێڵەکەدا پێشکەش کراون.
بەشی دووەم:
چەند تێکستێکی نالی بە هاوکاری چەند موزیسیانێک و بە هەردوو زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی بۆ ئامادەبوان دەخوێندرێنەوە. لە کۆتاییشدا دوو گۆرانی کە تێکستەکانی لە لایەن نالی‌یەوە نووسراون، لە لایەن گروپی موزیکی زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق-سلێمانی پێشکەش دەکرێن.
هەر دۆستێک ئارەزووی ئامادەبوونی لە ڕۆژی نالیدا هەیە، دەتوانێت پێشوەختە پەیوەندی بە ستافی ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من‌ەوە بکات لەم ڕێگەیەوە:
له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی دیدی من یان لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ناوی سیانی  و ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ و شوێن یان جۆری پیشه‌كه‌ت بنێره‌ و چاوه‌ڕێی بانگێشتنامه‌ به‌.
%d9%be%db%86%d8%b3%d8%aa%d9%87-%d8%b1
هاوبەشی بکە

American University, DidiMnEvent, Event, Nali, Nali'sDay, Rozhi Nali,